ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر ماڵێكی مەدەنی گوندی ئەلمەسرەب لە شاری سیرین لە باشووری کۆبانی سێ ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا كە دوو منداڵ و باوكیان و پێنج كەسی دیكەش لە هەمان خێزان برینداربوون.
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: ئەفسانەی لوتبەرزیی دەوڵەتی توركیامان تێكشكاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێكدا شەهیدبوونی 12 شەڕڤانی ئاشكرا كرد كە لە شەڕی بەرامبەر گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیا شەهیدبوون. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە “لە هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەڕڤانانی هەسەدە داستانی قارەمانێتی دەنووسنەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق. ئەمە ٢٨ ڕۆژە شەڕڤانان تەواوی …
زیاتر بخوێنەرەوەروانگەی سووری: لە منبج ۲۳ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون
روانگەی سووری رایگەیاند، لە یەک رۆژی شەڕ و پێکدادانەکانی منبجدا، ۲۳ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون و ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش گیانیلەدەستداوە. بە گوێرەی راگەیەندراوی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ تۆپبارانی تۆپخانەکان و بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، شەڕ و پێکدادانەکانیش لە باشوور و رۆژهەڵاتی منبج بەردەوامن. پێشتر هەسەدە …
زیاتر بخوێنەرەوەپنتاگۆن: ئاگربەستی هەسەدە و تورکیا بەردەوامە
سابرینا سینگ، وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگربەست لەنێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لەو بەشەی باکووری سوریا بەردەوامە و بەشیوازێکی گونجاو بەڕێوەدەچێت. ئەمەش دوای ئەوەدێت، سەرەتای ئەم مانگە واشنتۆن نێوەندگیری ئاگربەستێکی سەرەتایی کرد لەنێوان تورکیا و هەسەدە، پاش ئەو شەڕ و پێکدادانەی لەنێوان گروپەکانی نزیک لە تورکیا …
زیاتر بخوێنەرەوەهێزێکی تایبەتی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو لەقوڵایی هێزەکانی سەر بەتورکیا ئەنجامدەدات
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هێزێکی تایبەتی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات لەگوندی ڕیحانیە لەنزیک شارۆچکەی تەلتەمر لەگوندەواری حەسەکە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیی دزەکردنیان بۆ ناو سەنگەرەکانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بەتورکیا ئەنجامداوە، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج چەکداری ئەو هێزانە کوژراونو 7ی دیکەشیان برینداربون. ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەکردوە، هەروەک هێزە تایبەتەکەی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی دزەکردنیان …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: مەترسییەکان لەسەر بەنداوی تشرین نەمان
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە منبج ناوچەیەکی ستراتیجییان کۆنترۆڵکرد. دوێنی شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج روویداوە و تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بووە. بەگوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە، هێزەکانیان ناوچەی ئەبو قەلقەلی نزیک شارۆچکەی منبجیان کۆنترۆڵکردووە، بەوەش مەترسییەکانیان لەسەر بەنداوی تشرین رەواندووەتەوە. هاوکات لە رۆژهەڵاتی پارێزگای …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە و ئیدارەی خۆسەر سەردانی دیمەشق دەكەن
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات كەناڵی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق و تائێستا لێكگەیشتنەكان ئەرێنین و دەشڵێت: لەماوەكانی داهاتوشدا وەفدێكی هەسەدەو ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی سەردانی دیمەشق دەكات. فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە کەناڵی حەدەسی وتووە، ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە …
زیاتر بخوێنەرەوەفڕۆکەیەکی گەورەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا، بڕیکی زۆری چەک و پێویستی سەربازی گەیاندە ڕۆژئاڤا
قەندیل پرێس ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە “ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری گەورەی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە رومێلان لە سنوری حەسەکە نیشتەوە، بڕێکی زۆری هاوکاری سەربازی لەگەڵ خۆیدا هێناوە”. بەپێی ڕوانگەی سوری، لە دوو ڕۆژی ڕابردووش لەڕێی ٦۰ بارهەڵگڕەوە، بڕێکی زۆری چەک و ئامرازی سەربازی لەلایەن ئەمریکا …
زیاتر بخوێنەرەوەڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا: پێویستە ڕۆژئاڤا و هەسەدە بەتەنیا بەجێ نەهێلین
جێیک سولیڤان، راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکی دەربارەی باکور و رۆژهەلاتی سوریا و هەسەدە راگەیاند: ئێمە پێویستمان بە توانایەیەکە بۆ ئەوەی شەڕی داعش لە ڕۆژهەڵاتی [سوریا] بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاری ئیدارەی داهاتوی [ترەمپ]مان کردوە. پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە پشتیوانی باشترین و نزیکترین …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هێزەکانمان لە سووریا بمێننەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی روانگەی وڵاتەکەی لەبارەی ئێران و سووریا کرد، گوتی ئەگەر لە سووریا حکومەتێک پێکنەیەت کە بەشداریی بە هەمووان بکات، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز دەخرێت، سەبارەت بە ئێرانیش رایگەیاند، ئەم ساڵ، ساڵێکی خراپ بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی یەک کاژێریدا لە ئەنجوومەنی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس