ئەرشیفی تاگەکان

گوتەبێژى پارتى دەم: هەفتەی داهاتوو بینەری ساتێکی مێژوویی دەبین

ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی دەم، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو پرۆسەیەی تاوتوێکرد کە لە ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، هەمووان بینەری ساتێکی مێژوویی دەبن. دۆغان، رەتیکردەوە بە وردیی زانیارییان لەبارەی شوێنی چەکدانانەکە هەبێت و گوتیشی “تەنیا دەتوانن بڵێن، لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئۆجەلان نامەی بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە شێخ سەعیدی پیران نارد

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە لە سەرەتای مانگی ئایار خۆهەوەڵوەشاندنەوەی راگەیاند، نامەیەکی بۆ کۆنفرانسی” 100 ساڵەی سەرهەڵدانی شێخ سەعید و بزووتنەوەی ئازادی” نارد و تێیدا باسی رۆڵی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستانیدا دەکات. ئۆجەلان لە سەرەتای نامەکەدا دەڵێت، سەرهەڵدانی شێخ سەعید، کە …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەروین بوڵدان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: باوەڕمان پێی هەیە چونکە ئۆجەلان-ی تێدایە

ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی چارەسەر رایگەیاند، کەمێکی دیکە ئارام بگرن، پێویستمان بە کاتە. دەشڵێت، باوەڕیان بە پرۆسەکە هەیە، چونکە “لەم پرۆسەیەدا بەڕێز ئۆجەلان هەیە و ئێمەش متمانەمان پێیەتی.” ئەمڕۆ شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری بازنەی وان و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لە دووەمین رۆژی …

زیاتر بخوێنەرەوە

راگەیەنراوی دەم پارتی لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە

دەم پارتی پەیامێکی لەبارەی کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت،” ئەمڕۆ ئێمە شایەتحاڵی ڕوداوێکی مێژویین سەبارەت بە یەکێک لە گرنگترین و هەستیارترین وەرچەرخانەکانی مێژوی نزیکی تورکیا”. پارتی دیموکراتی گەلان ( دەم پارتی ) لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،”، پێویستە هەموو دامەزراوەکانی سیاسەتی دیموکراتی، لە سەروی هەمویانەوە پەرلەمانی تورکیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بۆ چارەسەرکردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەکەکە چەک دادەنێت و ناوی حزبەکەی دەگۆڕێت

بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردووەتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە و لە کۆنگرەکەدا بڕیاری چەکدانان و گۆڕینی ناو و شێوازی کاری حزبەکە دراوە. عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەش بە پەیوەندی تەلەفۆنی بەشداریی کۆنگرەکەی کردووە. دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەیامێک لە ئۆجەلانەوە لەبارەی 8ـی مارس

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانەوە پەیامێکی لەبارەی 8ـی مارسەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بانگەوازەکەم بۆ ژنان رێنێسانسە و کێشەی ژن لە کێشەی کورد قووڵترە “. عەبدوڵا ئۆجەلان، ئاماژەی بەوەکردووە، پرسی ئازادیی ژن هێشتا گرنگی خۆی پاراستووە، ژن خودی گەردوونە و مرۆڤ هەسارەیەکە لە خولگەی ئەو گەردوونەدا و دروستکەری رۆشنبیری …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەمیرتاش: نامەوێت نەبرا سەربازەکەم لە گابار و نەبراکەى خۆم لە قەندیل بمرێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی پەیامێکى بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندووە، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنى سەرکەوتنى دەستپێشخەریی عەبدولا ئۆجەلان و دەوڵەت باخچەلى و رەجەب تەیب ئەردۆغان، کە دەستپێشخەرییان بۆ ئاشتی کردووە. دەمیرتاش دەڵێت، ئەو سێ سەرکردەیە هەرکەسە و بەهێزترینى ناو پارت و ئەو گرووپانەن، کە نوێنەرایەتییان دەکەن و …

زیاتر بخوێنەرەوە

زۆرترین سکاڵا لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دژی تورکیا تۆمارکراوە

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئامارەکانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و بەگوێرەی داتاکان، زۆرترین سکاڵا بەرێژەی نزیکەی 36٪ لەو ساڵەدا دژی تورکیا تۆمارکراوە. بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی ئەو سکاڵایەنەی لە 47 وڵاتی ئەوروپاوە لە دادگاکە تۆمارکراون، 60 هەزار و 350 سکاڵایە و 21 هەزار و 600 سکاڵایان کە دەکاتە رێژەی 35.8٪ لە …

زیاتر بخوێنەرەوە