به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر تونجەر باکرهان و ئۆزگور ئۆزێل دەکرێت

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا داوای کردووە پارێزبەندی لەسەر هەریەک لە پەرلەمانتاران هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان تونجەر باقرخان، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری ئۆزگور ئۆزەل، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی جەهەپە جەمال ئینگنیورت، پەرلەمانتاری ئیزمیری جەهەپە ئەحمەد تونجای ئۆزکان، پەرلەمانتاری پارتی تیپ ئەحمەد شیک و پەرلەمانتاری دیلۆکی ئی پارتی محەمەد مستەفا گونبان هەڵبگیرێت …

زیاتر بخوێنەرەوە

شەڕ و پێکدادان لە نێوان “ئەمنی گشتی” و “ئەلعەمشات”ـی سەر بە تورکیا لە عەفرینی روویدا

قەندیل پرێس – عەفرین ئیبراهیم شێخۆ، گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە قەندیل پرێسی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 25ـی ئابی 2025 لە ناحیەی شیح لە لادێکانی عەفرین پێکدادانێکی توندوتیژ لەنێوان “هێزە ئەمنییەکان”ـی حکوومەتی ئینتقالی سوریا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی “ئەلعەمشات”ـی سەر بە تورکیا سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا دۆخێکی گرژی و ترس لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەپەگە: تورکیا لە 15 رۆژدا 58 جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانمان

هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە”، رایگەیاند، هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن. ئەوەش لە کاتێکدا، پەکەکە ئاگربەستی راگەیاندووە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی هێناوە. بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە، کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستانە، لە نێوان رۆژانی 24ی تەمموز …

زیاتر بخوێنەرەوە

داوایەکی هاکان فیدان لەبارەی کوردەوە

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا دەکات ماف، ناسنامە و کولتوری کورد لە سوریا بپارێزرێت، دەشڵێت ” نابێت چەک لە دەستی هیچ هێزێکی دەرەوەی دەوڵەتی سوریا بێت”. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت ماف، ناسنامە و کولتوری کورد لە سوریا بپارێزرێت، وەکو چۆن بۆ خۆمان ئاسایش و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەڵمانیا 40 فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو دەداتە تورکیا

لە چوارچێوەی گرێبەستێکی سەربازیدا، حکوومەتی ئەڵمانیا 40 فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو دەفرۆشێتە تورکیا. ڕۆژنامەی “شبیگل”ـی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، حکوومەتی ئەڵمانیا ڕازیبووە 40 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری “یۆرۆفایتر تایفوون” بفرۆشێتە تورکیا. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، حکوومەتی ئەڵمانیا دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵی بڕیاری فڕۆشتنی ئەو فڕۆکە جەنگییانەی بە تورکیا داوە کە بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیمامئۆغڵو: مەحاڵە بێ دیموکراسی، ئاشتییەکی ڕاستەقینە لەتورکیادا بنیات بنرێت

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی زیندانیکراوی شارەوانی ئەستەنبوڵ‌و کاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت “مەحاڵە ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە شوێنێکدا بنیات بنرێت کە ڕۆژانە بەرپرسانی هەڵبژێردراو لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستگیر بکرێن”. ئیمامئۆغلو سەبارەت بەپرۆسەی چەک دانانی پەکەکە لەپۆستێکدا دەڵێت “قۆناغی یەکەمی هەڵوەشاندنەوەو چەکداماڵینی پەکەکە لە سلێمانی ڕوویدا، ئایندەیەک کە چەک …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا داوا دەکات هەسەدە و پژاک دەستبەرداری چەکەکانیان ببن

وتەبێژی ئاکپارتی دەڵێت: پێویستە پرۆسەی چەک دانان پەکەکە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت و ڕەنگە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بخایەنێت. عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە سێ بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت. کە بریتین لە (پەکەکە) لە عێراق، (هەسەدە و پەیەدە) لە سوریا، پژاک لە ئێران. عەمەر چەلیک …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی هاوخەمی بۆ وەزیری بەرگریی تورکیا دەنێرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە تورکیا، خێزان و کەسوکاری ئەو سەربازانە دەکات کە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوێنێ دووشەممە رایگەیاند، 12 سەربازیان لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بە گازی میسان مردوون. رۆژی سێشەممە، 8ـی تەمموززی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا قەدەخەی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا قەدەخەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیای بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو 6ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ درێژکردەوە. لە 3ـی نیسانی 2023ـەوە کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە راگرتووە. لە هەمان کاتدا تورکیا رێگە نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

سى پى تى: لە ئامێدى شەڕى پەکەکە و تورکیا رانەگیراوە

رێکخراوى سى پى تى ئەمریکى رایگەیاند، لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى بە هیچ جۆرێک شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان کە خۆى هەڵوەشاندووەتەوە، رانەگیراوە و ئاماژە بە هەڵکشانى بۆردوومانەکانیش دەکات. کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوەکە رایگەیاند، بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا لە سنوورى ئامێدى بەردەوامە و …

زیاتر بخوێنەرەوە