وێنە بڵاوکراوەکان پیشان دەدەن فڕۆکەیەکی ئاواکس E-3G سێنتری بە ژمارەی ڕیجیستەر 0005-81، سەر بە باڵی هەوایی 552 کە لە بنکەی هەوایی تینکر لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما جێگیرکراوە، لە کاتی هێرشی موشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی شازادە سولتان لە سعودیە تێکشکاوە.
بەپێی ئەم وێنانە، ئاستی زیانەکان ئەوە پیشان دەدەن کە تەقەمەنییەکە بە بەشی گرنگی فڕۆکەکە کە لە نزیک دەمەوەیە، کە شوێنی دانانی ئامێرە هەستیارەکانە لەوانە ڕاداری چاودێری AN/APY-2، کەوتووە.
قەندیل پرێس

