به‌په‌له

نوری شێخۆ: دۆخی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نائاساییە

نوری شێخۆ ڕایگەیاند، دۆخی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نائاساییە و وتیشی: دەیانەوێت ڕاستی ئەم گەلە بەڕێکخستن کراوە لەناوببەن، ١٤ ساڵە ئەم گەلە لە بەرانبەر هەموو جۆرە فشارێک بەرخۆدانی کردووە، ئەم گەلە خاوەنی ئیرادە و پڕۆژەن و دەشڵێت: نامانەوێت دۆخەکە بگاتە ئاستێک کە وڵات نەتوانێت خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بکات.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نوری شێخۆ، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان و دۆخی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هەڵسەنگاندنی گرنگی بۆ ڕۆژنیوز کرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا چەک ڕاگیراوە، لەبری چەک شەڕی ڕاگەیاندن و شەڕی بە وەکالەت دەکرێت، هێرشێک دەکرێت کە سنوور دەبەزێنێت، شەڕی ڕاگەیاندن لەسەر بەرژەوەندی ئەجێندای دەرەکی دەکرێت، پێویستە حکومەتی ئێستا زۆر باش بزانێت کە ئەمە لە خزمەتی ئەواندا نییە، لە ئێستادا چاوەکان هەموو لەسەر ئەم حکومەتەن، ئەگەر هەر هەنگاوێکی هەڵە بنرێت خۆیان باجەکەی دەدەن.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی وتیشی: قوربانییەکی زۆر دراوە، لە هەر گۆڕان و گۆڕانکارییەکدا کە ڕووبدات یەکسەر کاریگەری لەسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەبێت، هەر کاتێک میدیاکان شتێک بڵاوبکەنەو جموجۆڵی سەربازیی دەست پێدەکەن، ئێستا چەک و جبەخانەیەکی زۆر لە دەوروبەری ئەشرەفییە و شێخ مەقسود هەیە، ئێمە خەڵکی مەدەنی و ئاشتیخوازین، بارودۆخێک کە لە شێخ مەقسوود و ئەشەرەفییە هەیە دۆخێکی نائاساییە، هەمووان و هەموو هێزە سەربازییەکان هۆشیارن، بەتەواوی جموجۆڵی نوێ هەیە و چەکەکان بێدەنگ کران، بەڵام بۆ ئەوەی چارەسەر بدۆزرێتەوە دەبێت گفتووگۆ لەپێش هەرشتێکەوەبێت.

هەروەها سەبارەت بە داخستنی ڕێگاکە و گەمارۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لەلایەن حکومەتی کاتییەوە نوری شێخۆ ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو مانگە دەرگاکە داخراوە، میت لە پشت ئەمەوەیە، لە ئێستاوە فشارێکی زۆر هەیە، هێزەکانی سەر بە حکومەتیش کەوتوونەتە ناو ئەم یارییەوە، هێزێکی گەورە کەوتوونەتە جوڵە کە وەکو ئەوەی بیانەوێت گەل پەروەردە بکەن، دەیانەوێت ڕاستی ئەم گەلە بەڕێکخستن کراوە لەناوببەن، ١٤ ساڵە ئەم گەلە لە بەرانبەر هەموو جۆرە فشار، هێرش، تیرۆر و ڕژێمی بەعس بەرخۆدانی کردووە، هەمووان ڕۆیشتن، بەڵام ئەم گەلە لەسەر پێی خۆیان مانەوە، ئەم حکومەتە دەبێ ئەمە ببینێت، ئەم گەلە خاوەنی ئیرادە و پڕۆژەن.

هەروەها باسی لەوەشکرد، بەڵێ ئەو سنوورانەی دانران هەڵگیراون، بەڵام سنووری نوێ دانراوە و گەڕانی زۆر جددی و تەنانەت گەڕانی تایبەتیش ئەنجام دەدرێت، هیچ شەرمێکیان نەماوە، جانتای ژنان دەپشکنن، جگە لەمانەش هێزەکان دەگەڕێن و پێیان دەوترێت بازگەی گەڕۆک، گەل ئەم ڕێبازە قبوڵ ناکات، سەختی، بەربەست، گرتن و هەراسانکردن زۆرن، بۆ نموونە لەسەر ناسنامە دەستگیر دەکرێن، لە خاڵێکی پشکنیندا، ناسنامەکان دەپشکنن، دیاری دەکەن کە کوردن یان عەرەب، عەرەب ئازاد دەکەن و کورد دەستبەسەر دەکەن، ئەمە جێگای قبوڵ نییە.

لە بەردەوامی قسەکانیدا نوری شێخۆ ڕاشیگەیاند، ئەو تێکۆشانەی گەل دەیکات بۆ ئەوەیە کەس حوکمڕانی نەکات، خەڵک خۆی ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە ڕووخاندنی سیستەمی بەعسدا، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا سێ خاڵی پشکنینی یەک لە دوای یەک هەبوون، ئێستاش وەک خۆیەتی هیچ جیاوازییەک لە نێوان حکومەتی بەعس و ئێستادا نییە، هەمان فکر و هۆشیارییە، لە گەڕەکەکاندا پێوستییە ژیانییەکان، نەخۆش و منداڵ هەیە لە ئێستادا شیر و هیچ دەرمانێک نەماوە، لە دۆخێکی وادا هەر شتێک ڕووبدات حکومەت لێی بەرپرسیارە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، ئەوان بەم فشار و گەمارۆیە ناتوانن ئەم گەلە ڕابگرن، ئەوان خاوەنی ئیرادەی و شەهیدن، پێش ئەمانیش بەعس هەوڵی دا، بەڵام شکستی هێنا، نەیتوانی دەستبگرێت بەسەر ئیرادەیاندا.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنێک لە نێوان ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعدا لە ١٠ـی ئادار لە دیمەشق واژۆکرا، دواتریش لە ١ـی نیسان ڕێککەوتنێکی دیکەی لێ واژۆ کرا، ڕێککەوتنی ١ـی نیسان لە نێوان ئیدارەی هەردوو گەڕەکەکە و حکومەتدا کرا، ئەمەش متمانەی بە کۆمەڵگە بەخشی، متمانەی بە هەموو گەلی سووریا بەخشی، نیشانیدا کە خوێنڕشتنی سووریا کۆتایی دێت و خۆی سەرلەنوێ ئاوەدان دەکاتەوە، هیوایەکی وای خوڵقاند و ئێستاس دەیانەوێت ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن، ڕێککەوتنەکە کراوە و ڕوونە، دەمانەوێت بە هێڵەکاندا بگەین بەیەک، بۆ ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات ئەم ڕێککەوتنانە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، لە مێشک و هۆشیاندا ئێمە ئیرادەمان بخەینە ژێر دەستی ئەوانەوە، بە هاوکاریی هێزە بیانییەکان ڕێکەوتنەکە پشتگوێ خرا و ئیرادەی حکومەتی سووریا نەهێڵدرا، هەر بۆیە هەرکەس ویستویەتی بە پێی بەرژەوەندی خۆی ئەم ڕێکەوتنە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە

ئێستادا دیدار لە نێوانماندا هەیە و نامانەوێت نەمێنێت، چونکە پچڕانی پەیوەندییەکان دۆخێکی دیکەی لێدەکەوێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو دۆخە ڕوونەدات، پێویستە بە عەقڵی سەلیم و دیالۆگ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.

نوری شێخۆ ڕاشیگەیاند، بەداخەوە دۆخەکە گەیشتووەتە ئەم قۆناغە و شەڕ ڕوویدا، ئەوان دەیانویست لە ماوەی دوو سێ کاتژمێردا شێخ مەقسود و ئەشرەفییە داگیر بکەن، ئەگەر بەو ئەقڵیەتەوە بچوونایەتە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسودەوە، دەیان هەزار کەس دەکوژران، ئەوەی ئێستا بەڕێوەبردن دەکات عەقڵی کۆمەڵە نەک دەوڵەت، خۆیان تاقیکردەوە، ئەم شەڕە قوربانیشی لێکەوتەوە، ئێمە ئەمەمان نەدەویست، ئەم بەرخۆدان و سەرهەڵدانەی خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کردیان، دەکرێتت ببێتە دیموکراتیترین چالاكی لە جیهاندا، چونکە ژنان، بەساڵاچووان و منداڵان لەسەر پێ بوون، تەنانەت لە کاتی داواکردنی مافەکانیاندا گولە باران دەکران.

هەروەها وتیشی: لە ئاستی باڵاشدا دیالۆگ هەیە، بەڕێز مەزڵوم عەبدی و شاندەکە کۆبوونەوە، هەروەها هەندێک کۆبوونەوەش لێرە بە هەمان شێوە ئەنجامدرا، نامانەوێت دۆخەکە بگاتە ئاستێک کە وڵات نەتوانێت خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بکات، بە سەبرین و سەیری دۆخەکە دەکەین، ئێمە خەمخۆری ئەم وڵاتەین، ڕێگە نادەین ئەو داگیرکارییەی کە سەد ساڵە لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری، سەربازی و کۆمەڵایەتی هەیە بگەن بە ئامانجەکانیان، سووریایەکی لامەرکەزی، فیدراڵی و دیموکراتیک کە پێوەرەکانی دادپەروەری و مافی هەموو پێکهاتەکان کە لە دەستووردا گەرەنتی بکرێت پێکدەهێنین، بەرخۆدانی خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کورد، عەرەب، ئاشووری، تورکمان و ئەوانیتریش کە شەڕیان وەستاند، ئەوانەی دەیانوت شێخ مەقسوود داگیر دەکەین سەرنەکەوتن.

لە کۆتایشدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ڕایگەیاند، حەلەب شوێنێکی زۆر گرنگە لە سووریا، هەموو کەسێک لە حەلەب بە کەرامەتەوە ژیاوە، دەمانەوێت حەلەب بگەڕێنینەوە بۆ دۆخی پێشووی، پێویستە هەموو خەڵکی حەلەب هەڵوێستیان هەبێت بەرانبەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، لە هەمان کاتدا ئەم بانگەوازە بۆ هەموو گەلی سوریایە، شەڕ لە بەرژەوەندی خەڵکدا نابێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *