بەمەبەستی گەمارۆدانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشەرەفییە، هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا سێ خاڵی پشکنینی نوێیان لە دەروازەکانی چوونەژورەوەی ئەو دوو گەڕەکە داناوە و ئاستەنگییان بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروست کردوە.
هێزەکانی سەر بەحکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لە دەوروبەری خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەر و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشەرەفییەی حەلەب، بە دانانی سێ بازگەی نوێ لەسەر ڕێگەی عەوارد، پارکی ئەشەرەفییە و ڕێگەی جزیرە ڕێگری لە هاتوچۆی هاوڵاتییان دەکەن.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان لەزاری شایەتحاڵان بڵاویکردوەتەوە، ئەندامانی بازگەکان خەڵکی سڤیل ڕادەگرن و مۆبایلەکانیان دەپشکنن، کاتێک هێمای کوردیی لەسەریان دەبینن دەیانبەن بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەیان کچ و کوڕ بە تایبەت خوێندکارانی زانکۆ لەو ڕێگایانە ڕفێنراون، دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەنجێک بە ناوی محەمەد فادل کە تەمەنی 18 ساڵە و خەڵکی گوندی شێرەی عەفرینە، ڕفێندرا.
قەندیل پرێس