به‌په‌له

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس

​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە و تێیدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقی تاووتوێ کرد.

​کۆمەڵی دادگەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەهۆی چەقبەستوویی سیاسی و پەکخستنی پەرلەمان و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت گەیشتووەتە بنبەست و پارتی و یەکێتیش وەک دوو حزبی دەسەڵاتدار بە بەرپرسی یەکەمی ئەم دۆخە دەزانێت.

​لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشووی حزبەکە کراوەتەوە سەبارەت بە بایکۆتکردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و ڕاگەیەندراوە کە لە ئێستادا تاکە دەرچە و چارەسەر بۆ ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستان لە قەیرانی تەشریعی و حکومەتداری تەنها دووبارەکردنەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردنە بە میکانیزمێکی شەفاف و دوور لە ساختەکاری و دیزاینی پێشوەختە.

سەبارەت بە دۆخی دارایی و مووچەش سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە دەسەڵاتداران قەیرانی مووچە وەک چەکێک دژی هاووڵاتیان بەکاردێنن و داوای کردووە بەرپرسانە کار بۆ چارەسەری ڕیشەیی ئەم کێشەیە بکرێت تا چیتر مووچەخۆران لە دڵەڕاوکێدا نەژین.

لەلایەکی دیکەوە کۆبوونەوەکە تیشکی خستووەتە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی و ڕایگەیاندووە کە هەرچەندە ئەم حکومەتەش لەسەر بنەمای پشکپشکێنە و مەحسوبییەت دروستکراوە بەڵام هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن بەتایبەت لەو بڕگانەی کە پەیوەندییان بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و خزمەتگوزارییەکانەوە هەیە.

​له کۆتاییدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاریدا لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکە بە زووترین کات ڕێکارەکانی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و مەڵبەندەکان کۆتایی پێ بهێنرێت بۆ ئەوەی دەست بە چالاکییە ئاساییەکانی خۆیان بکەنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

رامین زله و کریم‌ معروف‌پور، دو زندانی سیاسی کورد اعدام شدند

صبح روز پنجشنبه ٣١ اردیبهشت ١٤٠٥، خبرگزاری میزان، وابسته به قوه قضاییه از اجرای حکم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *