به‌په‌له

ماکرۆن: قسەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع کرد و نیگەرانیی قووڵم پێ راگەیاند

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی گفتوگۆی کردووە و “نیگەرانیی قووڵ”ی پێ راگەیاندووە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئەم بەیانییە لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سووریا گفتوگۆی کردووە و دەشڵێت، “نیگەرانیی قووڵی خۆمانم پێ راگەیاند سەبارەت بە پەرەسەندنەکان لە سووریا و بەردەوامیی ئەو هێرشانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریاوە ئەنجام دەدرێن.”

سەرۆکی فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، “پێویستە ئاگربەستێکی هەمیشەیی بکرێت و دەبێت رێککەوتنێک بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا ئەنجام بدرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی مانگی ئازاری رابردوو. یەکێتی و سەقامگیریی سووریا بەندە بەمەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ١٨ کۆچبەری کورد کە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *