لەمیانی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا لە وانی باکووری کوردستان، تونجەر باکرهان، هاسەرۆکی پارتی دەم رەخنەی لە دەسەڵات گرت کە بە گوێرەی خواستی خۆی دەروازەی ئیمراڵی دەکاتەوە و دایدەخات. باکرهان گوتیشی، “ماوەی مانگێکە دیدارەکان لەگەڵ ئیمراڵی کەمبوونەتەوە. ئایا بەمشێوەیە دەتانەوێت ئاشتی دەستەبەربکەن؟”. ئاماژەی بەوەشکرد، گرتنی دەروازەکانی ئیمراڵی بۆ مانگێک و کردنەوەی لە …
زیاتر بخوێنەرەوەگوتەبێژى پارتى دەم: هەفتەی داهاتوو بینەری ساتێکی مێژوویی دەبین
ئەنجوومەنی ناوەندیی پارتی دەم، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو پرۆسەیەی تاوتوێکرد کە لە ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، هەمووان بینەری ساتێکی مێژوویی دەبن. دۆغان، رەتیکردەوە بە وردیی زانیارییان لەبارەی شوێنی چەکدانانەکە هەبێت و گوتیشی “تەنیا دەتوانن بڵێن، لە …
زیاتر بخوێنەرەوەپارتی دەم جەنگیز چاندار بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر دەکات
پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى تورکیا بەردەوامە و پارتی دەم بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “پارتی دەم”، جەنگیز چانداری وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکردووە. ئەمڕۆ پارتی دەم بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ ناوێک بکات رایگەیاند، ئەمڕۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆکی پارتی دەم: پارتی دەم هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پایتەخت، ئاڵا و زمانی تورکیادا نییە و داوای وڵاتێک دەکەن زمان و ناسنامەی کوردی رەتنەکاتەوە
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پارتی دەم هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پایتەخت، ئاڵا و زمانی تورکیادا نییە و داوای وڵاتێک دەکەن زمان و ناسنامەی کوردی رەتنەکاتەوە. گوتیشی، پێویستە ئەو زمانەی لە میدیاکان بەکاردەهێنرێت، شایستە بێت بەو پرۆسەیەی بەڕێوەدەچێت، چونکە ئاشتی لە …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆکی پارتی دەم: ئۆجەلان لە کۆتا خاڵەوە دەستیپێکرد کە چەکدانانە
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان “پارتی دەم” رایگەیاند، ئۆجەلان لە دوا خاڵەوە دەستیپێکرد و گوتی، “ئەگەر چەک کێشەکەیە ئەوە لایدەدەین”. باکرهان جەختلەوەشدەکاتەوە چارەسەرى پرسەکە هەر لەناوخۆى تورکیایە. تونجەر باکرهان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەرتورک، وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ئەو پرۆسەیە دایەوە، کە ئێستا لە ئارادایە و وەک دوا …
زیاتر بخوێنەرەوەپارتی دەم: ئەحمەد تورک چارەسەری کیمیایی تێپەڕاند
پەڕەی تایبەتی پارتی دەم لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی دوورخراوەی شارەوانیی مێردینی لەگەڵ تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتەکە بڵاوکردەوە، کە ماوەی چەند مانگێکە چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت. پارتی دەم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەحمەد تورک پرۆسەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بە سەرکەوتوویی بڕیوە و دەست بە چارەسەری تیشکیی کراوە. …
زیاتر بخوێنەرەوەبەگوێرەی راپرسییەک هەڵبژاردن بکرێت جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت
بەگوێرەی نوێترین راپرسی لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و پێش ئاکپارتی دەکەوێت. راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی (ئۆ ئار سی) لە 28 شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە و 30.4٪ی ئەو کەسانەی بەشدارییان تیادا کردووە گوتوویانە، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دەنگ بە …
زیاتر بخوێنەرەوەسبەی پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە
سبەی بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆ,جە,لان دەکات و شاندەکە لەدوای دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆ,جە,لان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە. وەزارەتی دادی تورکیا رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) پیشاندا بۆ ئەوەی شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆ,جە,لان، رێبەری زیندانیکراوی پە,کە,کە لە گرتووخانەی دوورگەکە …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆکى پارتى دەم: ئۆجەلان بانگەوازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و بنیادنانی تورکیایەکی دیموکراتیک بڵاو دەکاتەوە
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) رایگەیاند: ئۆجەلان ئامادەکاریی بۆ بانگەوازێکی مێژوویی دەکات، گوتیشی، رەنگە بانگەوازەکەی ئۆجەلان بکەوێتە 15ی شوباتەوە. تونجەر باکرهان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: “ئۆجەلان ئامادەکاریی بۆ بانگەوازێکی مێژوویی دەکات لە چەند رۆژی ئایندەدا”. گوتیشی: “بانگەوازەکە …
زیاتر بخوێنەرەوەپارتی دەم: دەسەڵات هەموو ئەوانە تاوانبار دەکات کە لەخۆی نین
پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان، لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی بەشیکتاشی ئیستانبوڵ کە سەربە جەهەپەیە رایگەیاند، “دەبێت دەسەڵات واز لە تاوانبارکردنی هەموو ئەو کەسانەی لەخۆی نین بهێنێت و دەستبەرداری بەکارهێنانی دادگا بێت وەک ئامرازێک”. دوێنێ دووشەممە 13ـی کانوونى دووەم، رەزا ئاکپۆڵات، سەرۆکی شارەوانیی بەشیکتاش لە ئیستانبوڵ کە سەربە پارتی کۆماریی …
زیاتر بخوێنەرەوە