به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

ئەڵمانیا 40 فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو دەداتە تورکیا

لە چوارچێوەی گرێبەستێکی سەربازیدا، حکوومەتی ئەڵمانیا 40 فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو دەفرۆشێتە تورکیا. ڕۆژنامەی “شبیگل”ـی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، حکوومەتی ئەڵمانیا ڕازیبووە 40 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری “یۆرۆفایتر تایفوون” بفرۆشێتە تورکیا. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، حکوومەتی ئەڵمانیا دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵی بڕیاری فڕۆشتنی ئەو فڕۆکە جەنگییانەی بە تورکیا داوە کە بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئێران دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ سێ وڵات دەستپێدەكاتەوە

ئاژانسی ئێرانی ئاشكرایكرد، ئێران و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا رێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران. ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندوە، “لەسەر بنەمای گفتوگۆکان ڕێککەوتن کراوە، بەڵام …

زیاتر بخوێنەرەوە

خەتەر گیانی لەدەستدا

هونەرمەند ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، کە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستداوە. خەتەر لەدایکبوونی ساڵی 1982ـە و لە منداڵییەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی چوونەتە ئەڵمانیا. تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت، بەڵام شەوی رابردوو (شەوی پێنجشەممە 8-5-2025) گیانی لەدەستداوە. رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، لە شارەکەی خۆی، لە کۆڵن گیانی لەدەستداوە. …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە ئەڵمانیا یەکەم زانکۆی کوردی دەکرێتەوە

لە هەنگاوێکی مێژوویدا بۆ کوردانی ئەورووپا لە دەرەوەی جوگرافیایی کوردستان؛ یەکەم زانکۆی کوردی لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەکرێتەوە و گەشتی ئەکادیمی خۆی دەستپێدەکات. کارەکانی دامەزراندنی زانکۆکە لەسەر پرسەکانی دروستکردنی تیم، پێکهێنانی بودجە، ئامادەکردنی مەنهەج و بەهێزکردنی ژێرخانی پەروەردەیی ئەنجام دەدرێت. لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا، دەستەی دامەزرێنەر پێکهێنراوە، دەستە کارگێڕییەکانی گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، …

زیاتر بخوێنەرەوە

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

ڕیم ئەلعەبالی ڕادۆڤان، لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کرا. ڕیم ئەلعەبالی، بە میدیاکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە، ئەو بە ڕەچەڵەک سەر بە پێکهاتەی کرستیانەکانی عێراقە و لە هەشتاکان باوکی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دژ بە ڕژێمی سەددام حوسێن خەباتی کردووە. ئەلعەبالی، لە ساڵی 1990 لە شاری مۆسکۆ لە دایک بووە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەڵمانیا: پێویستە بەزوویی هێرشەکانی تورکیا لەڕۆژئاوای کوردستان ڕابگیرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا ڕایگەیاندووە، پێویستە ئێستا شەڕ لە باكوری سوریا ڕابگیرێت و رۆڵ بە كورد بدرێ لەقۆناغی گواستنەوەی سیاسی سەرتاسەری. ئەنالینا بیربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سعودیە لەپەراوێزی كۆنگرەی پشتیوانی سوریا کۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، سوریای نوێ نابێت ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانی. …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەبارەت بە دامەزراندنی چەکدارانی بیانیی هۆشداری بە شەرع دراوە

بەرپرسێکى ئەمریکى ئاشکرایکردووە، نوێنەرانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەبارەى دانانی چەکدارانی بیانی بۆ پۆستە باڵا سەربازییەکان هۆشدارییان بە ئیدارەی نوێ سووریا داوە و گوتوویانە ئەو کارە پشێوی ئەمنی لێدەکەوێتەوە. ئاژانسى رۆیتەرز، لە زارى بەرپرسە ئەمریکییەکەوە کە ئاگادارە لە گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد شەرع و نوێنەری ئەو وڵاتانە گواستییەوە، وەزارەتى دەرەوەی فەڕەنسا …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەڵمانیا و فەڕەنسا: بەرژەوەندیی هاوبەشە کوردەکانمان لە سووریا پارێزراوبێت

وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا رایانگەیاند، “پێویستە کۆتایی بە پێکدادانەکانی باکووری سووریا بهێنرێت و بەرژەوەندیی ئەمنیی هاوبەشە کوردەکانمان بپارێزرێت، بەڵێن دەدەین شارەزاییمان لە زانستیی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی رژێمی پێشووی ئەسەد لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا هاوبەشی پێ بکەین.” وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشەدا بڵاویانکردەوە، گرنگە بەرژەوەندییە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: کۆبانێ سیمبولی ئازایەتیی کوردە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دژایەتی خۆی لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر کۆبانێ رادەگەیەنێت و دەڵێت، کۆبانێ سیمبولی ئازایەتیی کوردە و نابێ خوێنڕشتنی زیاتر لەوێ هەبێت. ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئێکس بڵاویکردەوە،” کۆبانێ سیمبولی شەڕی ئازایانەی کوردەکانە لە دژی داعش. لەدوای 14 ساڵ لە جەنگ، نابێت چیدیکە خوێنڕشتن بەرۆکی خەڵکەکەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئامارێکی مەترسیداری کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ هەندەران بڵاوکرایەوە

سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند، تەنها لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. ئەبوبەكر عەلی سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: ئەڵمانیا لە ٢٢ی مانگ لە قۆناغی دووەمدا کاروانێکی دیکەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستانی …

زیاتر بخوێنەرەوە