قەندیل پرێس – هەولێر
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەریی دەرکرد، قەندیل پرێس هۆکاری فەرمانەمانەکە ئاشکەرا دەکات.
بەپێی بەڵگەنامەیەک دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە یاداشتێکدا کە ژمارە و ڕێککەوتی دەرچونی لەسەر نییە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری دەرکردوە و داوا لەهێزە ئەمنییەکان دەکات لەهەر شوێنێک بێت دەستگیری بکەن و بیدەن بەدادگا لەبەر ئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
لە بەرامبەرامبەردا و لە رونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی بڵاوکردووە و کوپیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە ئەحمەد ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەریی راگەیاند؛ کەناڵی عەهد لێدوانێکی منیان شێواندوە، هەواڵەکەیان لابردووەو داوای لێبوردنیان کردووە.
دەقی رونکردنەوەکەی ئەحمەد حاجی رەشید:
“کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردوەتەوە و دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو ئاگادارکردنەوەیان کە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم هەر بۆیە دوای لێبوردنیان کردوو دوو سەرنوسەری گروپەکەشیان لەکار دورخستەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتواوی گروپی تلەگرام وسۆشیال میدیا سڕیەوە“.
هاوکات دکتۆر ئازاد تاهیر پارێزەر و یاساناس هۆکاری فەرمانی دەستگیرکردن و ماددە یاساییەکە بۆ قەندیل پرێس ئاشکەرا دەکات و دەڵێت: فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەریی لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بەپێی ماددەی ٢٢٦ لە یاسای سزادانی عێراقییە، ئەو مادەیە، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سووکایەتی بە دامەزراوەکانی حکومەت و هێزە چەکدارەکان و دادگا دەکەن.