هەواڵی دوورخستنەوەی مارک ساڤایا بڵاودەکرێتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق چیدی لەو پۆستەدا نەماوە. ئەمەش لەکاتێکدایە گرژییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا، بەهۆی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی هەژموونی ئێران لە سیاسەتی عێراقدا، روو لە زیادبوونن.

ساڤایا کە بازرگانێکی کریستیانیی عێراقی – ئەمریکییە، یەکێک بوو لەو چەند عەرەبە ئەمریکییەی لەلایەن ترەمپەوە بۆ پۆستە باڵاکان دیاریکران و لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو وەکو نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق دەستنیشانکرا.

سەرۆکی ئەمریکا لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی 2024دا هەوڵێکی زۆری دا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی عەرەب و موسڵمانان لە دیترۆیت و سەرتاسەری وڵاتەکە.

هێشتا بە روونی هۆکاری لابردنی ساڤایا دیار نییە و ئاشکرا نییە کە ئایا کەسێک لە شوێنی دادەنرێت یان نا، بەڵام یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بە “خراپ مامەڵەکردنی” ساڤایا لەگەڵ دۆخە هەستیارەکانی عێراق کردووە، لەوانەش شکستھێنانی لە رێگریکردن لە بەربژێرکردنی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران، هەنگاوێک کە ترەمپ بە ئاشکرا هۆشداری دابووە بەغدا کە نەیگرێتەبەر.

بە گوێرەی سەرچاوەکە و بەرپرسێکی باڵای عێراقی، تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەت بۆ سووریا، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە، پێدەچێت دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە بگرێتە ئەستۆ.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *