به‌په‌له

ئەلمۆنیتۆر: 100 گەریلای پەکەکە خاکی سوریایان بەرەو هەرێم به‌جێهێشت

ماڵپەڕی “ئەلمۆنیتەر”ی ئەمریکی لەزاری سێ سەرچاوەوە بڵاویکردوه‌تەوە، شەوی سێشەممە، 100 گە,ر,یلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پە,کە,کە) خاکی سوریایان بەرەو هەرێمی کوردستان جێهێشتوە.

ماڵپەرەکە باسی لەوەشکردوە، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا دێت کە لە 30 مانگی ڕابردوو لەنێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە، ئەم گواستنەوەیە دوای کۆبونەوەیەکی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و ژه‌نراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە22 کانونی دوەم دێت.

بەوتەی ماڵپەرەکە، سەرۆکی هەرێم لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕاوە بە مەبەستی دروستکردنی متمانە لەنێوان دیمەشق‌و هەسەدە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان‌و جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوانیان هەژماردەکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوایین پێشهاتەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:

– وەزیری دەرەوی عەممان ئەمڕۆ لە ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *