ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان سەبارەت بەو رووداوانەی لە چەند ناوچەیەکی سوریا ڕوویانداوە، و دوایینیان دوێنێ بوو لە تەرتوس، رایگەیاند، “ئەوەی ڕوودەدات خزمەت بە بەرژەوەندی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە ناكات”، و داوای کرد “ پێكهاتەكانی سوریا کۆببنەوە و وڵاتێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی بنیات بنێن”. …
زیاتر بخوێنەرەوەڕۆژنامەیەكی ئەمریکی: ڕەنگە واشنتۆن بەهۆی پێشهاتەکانی سوریا ئەرکی هێزەکانی لە عێراق درێژ بکاتەوە
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند، ڕەنگە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی لەسەری ڕێککەوتوون لە عێراق بمێنێتەوە، بەهۆی پێشهاتەکانی سوریا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق و ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر خشتەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستپێكرد. و گەیشتنە لێکتێگەیشتن و بڕیارە تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ بنکەی عەین ئەسەد بەجێبهێڵن. ڕۆژنامەکە …
زیاتر بخوێنەرەوەئاڵدار خەلیل پەیامێکى ئاڕاستەى دەسەڵاتدارانى دیمەشق کرد
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیى پارتی یەکێتیی دیموکرات، پرۆژەى “بەرێوەبەرایەتیى خۆسەر” یاخود فیدراڵى وەک چارەسەر بۆ سووریا دادەنێت و داوا لە دەسەڵاتدارانى نوێى دیمەشق دەکات پەیڕەوى لە پرۆژەکە بکەن. ئاڵدار خەلیل، لە حەسەکە قسەى بۆ ئامادەبووانى گردبوونەوەیەکى جەماوەری کرد، کە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات رێکخرا بوو. ئاڵدار خەلیل، …
زیاتر بخوێنەرەوەئەڵمانيا هۆشداریی دەداتە تورکيا لە شەڕ دژی کورد
ئانالينا بێربوک، وەزيری دەرەوەی ئەڵمانيا هۆشداریدا لەوەی شەڕی تورکیا دژی کوردەکان نابێت رووبدات و گوتی، “ئەمە دەکرێت تیرۆریستانی داعش بەهێز بکات”. بێربوک لە لێدوانێکيدا بۆ راديۆی وڵاتەکەی گوتويەتی، “هێرشی تورکيا بۆسەر کورد، دەبێتە هەڕەشەیەکی ئەمنی بۆ سووریا و بۆ ئێمەش وەک ئەوروپا”. رۆژی هەينی، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکيا باسی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا: هێزی زیاتر ڕەوانەی سووریا دەكەین
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەكەمان هێزی زیاتر ڕەوانەی سووریا دەكات، دەشڵێت، زیادبوونی هەڕەشە لەسەر هێزە هەمیشەییەکانی وڵاتەکە لە سووریا بە شێوەیەکی گشتی زیادیکردووە. پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی وڵاتەكەیان بۆ سووریا بۆ میدیاکانی ناوخۆی ئەمریكا بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو. پات رایدەر ڕایگەیاند، وڵاتەكەمان هێزی …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: مەترسییەکان لەسەر بەنداوی تشرین نەمان
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە منبج ناوچەیەکی ستراتیجییان کۆنترۆڵکرد. دوێنی شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج روویداوە و تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بووە. بەگوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە، هێزەکانیان ناوچەی ئەبو قەلقەلی نزیک شارۆچکەی منبجیان کۆنترۆڵکردووە، بەوەش مەترسییەکانیان لەسەر بەنداوی تشرین رەواندووەتەوە. هاوکات لە رۆژهەڵاتی پارێزگای …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە و ئیدارەی خۆسەر سەردانی دیمەشق دەكەن
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات كەناڵی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق و تائێستا لێكگەیشتنەكان ئەرێنین و دەشڵێت: لەماوەكانی داهاتوشدا وەفدێكی هەسەدەو ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی سەردانی دیمەشق دەكات. فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە کەناڵی حەدەسی وتووە، ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدە …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکییەکان هیچ داواکارییەکی ئەحمەد شەرعیان جێبەجێنەکرد
لە کۆبونەوەی ئەحمەد شەرع و شاندی ئەمریکییەکاندا مەلەفی سزاکان باس نەکراوە و سەرۆکی تەحریر شامیان خستە بەردەم بژاردەی جێبەجێکردنی بەیاننامەی لوتکەی عەقەبە و هۆکاری ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیش ئەوەبووە کە “وەسف”ی کۆبونەوەکە نەکەن. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی ئەمریکییەکان گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بۆبونەوە، بەپێی …
زیاتر بخوێنەرەوەئاسایشی خۆسەر: لە تەقینەوەیەکدا لە حەسەکە سێ شەڕڤانمان شەهید بوون
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانیان لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئاسایشی خۆسەر دەڵێت: “لە ماوەی کاری بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە و بە تایبەتی ناوچەی هۆل و …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لەترەمپ دەکات
فەرماندەی گشتی هەسەدە پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکات دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات پاش ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. مەزڵوم عەبدی لەپەیامێکدا دەڵێت ” چاوەڕێی پێکەوە کارکردن دەکەم وەک لە ڕابردوودا کردوومانە، ئامادەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیمان و دابینکردنی …
زیاتر بخوێنەرەوە