به‌په‌له

ڕۆژهەڵاتی ناوین

دوو فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکی لە خاکی ئێراندا تەقێنراونەتەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک دەڵێت: دوو فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکی لە ناوچەیەکی ئێران لە کاتی ئەرکی فریاگوزاریدا لەکارکەوتن. فەرمان بۆ لەناوبردنی فڕۆکەکان لە ناو خاکی ئێران دەرکرا بۆ ڕێگریکردن لە گرتنیان. هاوکات هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەڵێن ئێمە ئەو دوو فڕۆکەمان تەقاندووەتەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

زیاتر لە  85 جار بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکا بۆردوومان کراون

قەندیل پرێس لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 85 جار بارەگا و بازگەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق بۆردوومان کراون و لە ئەنجامدا 139 چەکدار کوژراون و بریندار بوون. لە بەرامبەردا گرووپە چەکدارەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە 772 هێرشیان کردووە. بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس …

زیاتر بخوێنەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە پێشتر بە تۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج  جێبەجێ کرا. ئەم دوو بەندکراوە بە شێوەیەکی نهێنی و بێ ئەوەی مافی دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێ بدرێت، لە سێدارە دراون. بەپێی ڕاپۆرتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” لە کوەیت

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمیی کوەیت (کۆنا)، كۆمپانیای نەوتی کوەیت (KPC) ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” کراوەتە ئامانجی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران و چەندین ئاگر لە بەشە جیاوازەکانی ئەو شوێنە کەوتووەتەوە. بە وتەی ئەو كۆمپانیایە، چالاکییەکانی پاڵاوگەکە بە تەواوی ڕاگیراون و تیمەکانی فریاکەوتن خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن. كۆمپانیاكە جەختی لەوە کردووەتەوە کە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوايين به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی به‌عس له‌ هه‌ولێر مرد

تاهیر جەلیل حەبوش، كة دوایین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی بەعس و دەستى لە تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی کورد لە باشووری کوردستان هەیە، لە شاری هەولێر بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. سالم ئەلجومەیلی، ئەفسەر لە هەواڵگری سەردەمی بەعس، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێکس هەواڵی مردنی حەبوشی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە پرسەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

گەورەترین پردی ئێران داڕما؛ هۆشداریی توندی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە داهاتووی وڵاتی ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی توندا ڕایگەیاند کە گەورەترین پرد لە ئێراندا ڕووخاوە و ئیتر هەرگیز بۆ بەکارهێنان نابێت. لە درێژەدا هۆشداریی دا لەوەی پێشهاتی زیاتر لە ڕێگایە و جەختی لەوە کردەوە: ئێستا کاتی ئەوەیە ئێران پێش ئەوەی درەنگ بێت بگەنە ڕێککەوتن؛ ئەگەرنا هیچ شتێک لەوەی کە …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەندیل پرێس هۆکاری هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگای سوریاوە ئاشکەرا دەکات

قەندیل پرێس دوای داخستنی گەرۆی هۆرمز، عێراق نەوتەکەی لە رێگای سوریاوە هەناردە دەکات. قەندیل پرێس هۆکاری رێگەپێنەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهان ئاشکەرا دەکات. میدیای فەرمی سووریا بڵاویانکردووە؛ ئەمرۆ 1ـی نیسانی 2026 یەکەم کاروانی نەوتی عێراق لە رێگەی دەروازەی سنووری تەنەفەوە بەرەو بەندەری بانیاس بەڕێکەوتووە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەغداد؛ ساتی رفاندنی کچە رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی

Featured Video Play Icon

قەندیل پرێس – بەغداد ئەمرۆ “شیلی كیتلسن” رۆژنامەنووسی ئەمریكی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە شەقامی “سەعدون”ـی بەغداد رفێندرا. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدادی پایتەختی عێراق بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ لە لیکۆلینەوە سەرەتاییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق، گرووپەکانی حەشدی شەعبی و بە دیاریکراوی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی تۆمەتبارکراون لە ڕفاندنی شیلی كیتلسن” رۆژنامەنووسە ئەمریكییەکە. …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەحمەد شەرع: لە سووریای نوێدا رێگە بە هیچ دەوڵەتێک لەنێو دەوڵەت دا نادەین

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا دەڵێت، لە سووریای نوێدا سازش لەسەر یەکپارچەیی خاکی وڵات و سەروەریی دەوڵەت ناکەن و رێگە نادەن هیچ هێزێکی چەکدار یان ئیدارەیەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی ناوەندیدا هەبێت. رۆژی دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا؛ ئەحمەد شەرع دیدگای خۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمریکا هۆشداری لە بە ئامانجگرتنی زانکۆ ئەمریکییەکانی بەغداو هەرێم دەدات

قەندیل پرێس باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: ئێران و ئەو میلیشیا تیرۆریستیانەی سەر بەو وڵاتەن، لەوانەیە بەنیازی بەئامانجگرتنی زانکۆ ئەمریکییەکان بن لە بەغدا، سلێمانی و دهۆک. لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی دیکە کە وا تێدەگەرێت پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەبێت. ئێران بە تایبەتی هەڕەشەی لە زانکۆ ئەمریکییەکان کردووە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئێران …

زیاتر بخوێنەرەوە