رامی عەبدولڕەحمان: ئەردۆغان و دەستەکەی وا بڕیار دەدەن بیانەوێت کۆتایی بە کورد بهێنن

بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تورکیا نایەوێت هاوکاری بگاتە دەستی کوردەکان، ئەردۆغان و دەستەکەى وا بڕیار دەدەن بیانەوێت کۆتایى بە کورد بهێنن.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری لەمیانی بەشداریکردنى لە گەشتى هەواڵەکانى کاتژمێر 13ـى کەناڵ8ـدا گوتی، “ئەردۆغان و دەستەکەی وا بڕیار دەدەن بیانەوێت کۆتایی بە کورد بهێنن، هەسەدە تەنیا پاساوێکە بۆ تورکیا”.

گوتیشى، “تورکیا دەیەوێت دەستبەسەر بڕیارى سیاسیی سووریادا بگرێت، وەکو بینیمان هاکان فیدان و ئەردۆغان بڕیاری لەناوبردنى کوردانى رۆژئاوایان لەژێر ناوى هەسەدەدا داوە، لە راستیدا ئامانجى تورکیا هەسەدە نییە بەڵکو ئامانجى کوردە”.

بەڕێوەبەری روانگەی سووری ئاماژەى بەوەشکرد، “تورکیا نایەوێت هاوکاری مرۆیی بگاتە رۆژئاوا و عەفرین، دەیەوێت دۆخى مەدەنییەکان سەختتربێت، دەیەوێت ئەوەى لەوێ بمێنێتەوە لە حاڵەتێکی خراپدا بێت و بیر لە چۆڵکردنی بکاتەوە، ئەوەشی لەوێ ئاوارە بووە نەگەڕێتەوە بۆ عەفرین”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *