به‌په‌له

خەتەر گیانی لەدەستدا

هونەرمەند ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، کە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستداوە.

خەتەر لەدایکبوونی ساڵی 1982ـە و لە منداڵییەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی چوونەتە ئەڵمانیا.

تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت، بەڵام شەوی رابردوو (شەوی پێنجشەممە 8-5-2025) گیانی لەدەستداوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، لە شارەکەی خۆی، لە کۆڵن گیانی لەدەستداوە.

خەتەر هونەرمەند و راپەرێکی بەنێوبانگی ئەڵمانیا بوو کە بە زمانی ئەڵمانی بەرهەمەکانی بڵاودەکردەوە. لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا و وڵاتانی نێوەڕاستی ئەورووپا ملیۆنان هەواداری هەبوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە جگە لە کاری هونەری، هاوکات بزنسمان بوو و بەتایبەت بەوە ناسرابوو کە زنجیرەیەک خواردنگەی لە شارە گەورەکانی ئەڵمانیا هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وێڕای ئاگربەست، گەمارۆی سەر گەڕەکە کوردنیشینەکانی حەلەب بەردەوامە

وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، چواردە ڕۆژە گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *