پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری سوریا، پۆستی فەرماندەی فەیلەقی ۲٥ی سوپای سوریای بە محەمەد سالم ناسراو بە حاتەم ئەبو شەقرا داوە.
ناوبراو پێشتر فەرماندەی هێزەکانی سلێمان شاه بووە، بەڕەگەز تورکمانی سوریایە، لەکاتی داگیرکردنی عەفرین سەرپەرشتی شەهیدکردن و ئاوارەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی شارەکە هەبووە.
بەوهۆیەوە ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۲۳ سزای بەسەردا سەپاندووە، پێدانی پلەیەکی باڵا پێی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، کوردیش ناڕازییە و پێیان وایە دەبێت دادگایی بکرێت.

قەندیل پرێس