بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە بەرلین: ئێران، روسیا، حزبوڵڵا و ئەسەد شەڕی ھەسەدە دەکەن بەڵام سەرکەوتوو نابن

دیداری قەندیل پرێس لەگەڵ بەرێز نەواف خەلیل بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە بەرلین

قەندیل پرێس: چەند مانگێکە لە ناوچەی دەیرەزوور شەڕی نێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا هەیە، تکایە زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بۆ بەردەنگەکانمان باس بفەرمن؟

نەواف خەلیل: رژێمی ئێران و ملیشیەکانی کە پێکدێن لە زەینەبی، فاتمی، چەکدارە ئێراقی، ئەفغانی و پاکستانی  لەگەڵ حزبوڵڵا و سوپای حکومەتی سوریا و چەکدارەکانی بەرەی نیشتیمانی لە دێرەزۆر شەڕی ھێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ھەسەدە دەکەن و دەیانەوێت ئیدارەی خوەسەری باکور و رۆژھەلاتی سوریا لەو دەڤەرە نەھێڵن، چونکە دێرەزۆر ناوچەیەکی جیۆپۆلۆتیکی ستراتیژییە و سنوری ئێراق و سوریایە کە ئەویش رێگای چەکدارانی ئێران لە ئێراقەوە بۆ سوریا تا لوبنان بەیەکەوە دەبەستێت.

سەرباری ئەوەی ئێران، روسیا، حزبوڵڵا و ئەسەد لە شەڕی دژی ھەسەدە دا سەرکەوتوو نەبوون بەڵام پێدەچێت دووبارە ھێرشی دیکە ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەو ناوچەیە ناچاری کشانەوە بکەن، بەڵام لەبەرامبەردا ھاوپەیمانان وەڵامی ھێرشەکان دەدەنەوە.

قەندیل پرێس: بڕێک لە چاودێران پێیانوایە کە ئەم شەڕە، درێژکراوەی شەڕی پرۆکسی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە و بە پێی ئەوەیکە هێزەکانی ئێران و ئەمریکا لە دەیرەزوور بوونیان هەیە، ئەم شەڕە بۆ ئەو ناوچەیشە درێژکراوەتەوە، شرۆڤەی بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟

نەواف خەلیل: بەپێ ئەو لێکتێگەیشتە نھێنیەی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشوی ئەمریکا و فلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیا لە ساڵی ٢٠١٧ی شاری ھەمبورگی ئەڵمانیا بۆ ئەنجامنەدانی شەڕی راستەوخۆ لە سوریا ھێشتا ئەمریکا و روسیا پابەندن و ئێرانیش بەھەمان شێوە، بەڵام ئێران و حکومەتی سوریا و حزبوڵڵا بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریادا بە داگیرکەر بەناو دەبەن و لە رێگای میلیشیکانیان ھێرشی سەر ھێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (ھەسەدە) و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەن بەھۆی گرنگی دێرەزۆرو رێگای گواستنەوەی ھاریکاری ئێران بۆ میلیشیکانیان، لە ھەمان کاتدا روسیاش بەھۆی پاڵپشتیەکانی بۆ تورکیا لە نێو خاکی سوریادا کێشەو و ئاڵۆزیەکان زیاتر دەکات.

قەندیل پرێس: یەکێک لە ڕێگا چارەسەرەکانی کۆتایی هاتنی ئەم هێرشانە بۆ سەر خۆبەڕێوەەریی دێموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گفتوگۆکانی نێوان خۆبەڕێوەبەرایەتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی سووریا و ڕێککەوتن پێکەوەیە، شرۆڤەی جەنابتان لە داهاتووی ئەم گفتوگۆوانە چییە؟
بەپێ لێدوانەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەردۆغان پێی خۆشە پێوەندی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکاتەوە، بە پێی ئەم هەواڵانە بە ڕای بەڕێزتان تا چەندە ئیحتمالی هەیە کە دەوڵەتی تورکیا لە هێرشەکانی ناوچەی دەیرەزوور دەستی هەبێت؟

نەواف خەلیل: رایەدارەکانی ھەسەدە، مەسەدە وپەیەدە لەگەڵ ئەوەن لە رێگای دانۆستاندن لەگەڵ حکومەتی سوریا کێشەکانی نێوخۆی سوریا چارەسەر بکرێن و مافی کورد و نەتەوەو پێکھاتەکانی دیکە بدرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی بەشار ئەسەد بە ئەقڵیەتی کۆماری سوری عەرەبی دەیانەوێت دەستور ھەموار نەکرێت و حکومەتێکی ناوەندی ھەبێت و دۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی ٢٠١١ لە کاتێکدا بەپێ دەستور سوریا کە ٢٣ ملیۆن کەس تێیدا دەژین و لە چەندین نەتەوە پێکدێت بە کۆمارێکی عەرەبی ناسێنراوە و دانپێدان بە ھەبوون و زمان و شۆناسی کورد، سریان و ئەرمەن و نەتەوەکانی دیکە ناکات، و ئیدارەی خۆسەر قەبوڵ ناکات.
پێم وایە حکومەتی سوریا ناتوانێت بێ بڕیاری روسیا و قەبوڵکردنی ئێران دوسیەی کورد لە سوریا چارسەر بکات.
دەربارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و سوریا زۆر زەحمەت دەبێت، بەڵام  ھەردوو لا دەتوانن لەسەر پرسی کورد رێککەوتن بکەن ئەسەد ئامادە نیە کێشەی کورد چارەسەر بکات بەڵام ئامادەیە لەگەڵ وڵاتێکی وەک تورکیا دانوستاندن بکات کە زیاتر لە حەوت ھەزار کیلۆمەتر لە خاکی باکوری سوریای داگیر کردوە، ئەگەر سەری دیوی پشتەوەی میدیاکان بکەین دەبینن حکومەتی تورکیا و سوریا ھەموو ئەو پەیماننامانەی لەنێوانیان ھەڵوەشاوە تەنی پەیماننامەی ئدلیبی ١٩٩٨ ماوە کە دژی بەرژەوەندی گەلی کوردە، واتە لەسەر ھەموو شتێک ناکۆکن تەنیا لەسەر دژایەتی کورد ھاوڕان.

قەندیل پرێس: بە ڕای جەنابتان خۆبەڕێوەبەرایەتی دێموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چ سیاسەتێک بگرێتە پێش کە دەتوانێت بەر بە هێرشەکانی سەر دەیرەزوور بگرێت و کۆتاییان پێ بێنێت؟

نەواف خەلیل: پێش ڕووداوی ٢٧ی تەباخی ٢٠٢٣ ڕووبدات جەنەراڵ مەزلۆم عەبدی فەرمانداری ھێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ھەسەدە لەگەڵ بەرپرسی ئیداری و سەربازی دێرەزۆر کۆبوویەوە و زۆر گلەیی و داواکاریان ھەبوو کە دۆخی خەڵکی دێرەزۆر پێویستی بە چاکسازییە، لە ئەنجامدا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەبو خەولا  بەرپرسی ئەنجومەنی سەربازی ھەسەدە لە سوریا کرا کە تۆمەتباربوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوان، بەڵام ئێران و سوریا و تورکیا ھاتن پشتگیریان لە ئەبو خەولایان کرد لە کاتێکدا پێشتر دژی بوون ئەمەش بۆ دژایەتی ھەسەدە و دروستکردنی ئالۆزی بوو لە ناوچەکە و ساڵێک زیاترە ھێرش ئەنجامددەن و سەرکەوتووش نەبوونە.
چارەسەری بۆ دێرەزۆر بەردەوامی چاکسازییەکانی ئیدارەی خۆسەر و ھێزەکانی ھەسەدەیە کە ئەمجارە زیاتر خەڵکی دێرەزۆر پشتگیری ھەسەدەیان کرد، بۆیە چەند ئێران و میلیشیکانی و رژێمی سوریا لە ھەوڵی لەنێوبردنی ھێزەکانی ھەسەدەدان بەڵام خەڵکی ناوچەکە زیاتر پشتگیری ئیدارەی خۆسەر و ھەسەدە دەکەن.

قەندیل پرێس: بڕێک لە چاودێران پێیانوایە کە ئەم شەڕە، درێژکراوەی شەڕی پرۆکسی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە و بە پێی ئەوەیکە هێزەکانی ئێران و ئەمریکا لە دەیرەزوور بوونیان هەیە، ئەم شەڕە بۆ ئەو ناوچەیشە درێژکراوەتەوە، شرۆڤەی بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟

نەواف خەلیل: بەپێ ئەو لێکتێگەیشتە نھێنیەی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشوی ئەمریکا و فلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیا لە ساڵی ٢٠١٧ی شاری ھەمبورگی ئەڵمانیا بۆ ئەنجامنەدانی شەڕی راستەوخۆ لە سوریا ھێشتا ئەمریکا و روسیا پابەندن و ئێرانیش بەھەمان شێوە، بەڵام ئێران و حکومەتی سوریا و حزبوڵڵا بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریادا بە داگیرکەر بەناو دەبەن و لە رێگای میلیشیکانیان ھێرشی سەر ھێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (ھەسەدە) و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەن بەھۆی گرنگی دێرەزۆرو رێگای گواستنەوەی ھاریکاری ئێران بۆ میلیشیکانیان، لە ھەمان کاتدا روسیاش بەھۆی پاڵپشتیەکانی بۆ تورکیا لە نێو خاکی سوریادا کێشەو و ئاڵۆزیەکان زیاتر دەکات.

قەندیل پرێس: یەکێک لە ڕێگا چارەسەرەکانی کۆتایی هاتنی ئەم هێرشانە بۆ سەر خۆبەڕێوەەریی دێموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گفتوگۆکانی نێوان خۆبەڕێوەبەرایەتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی سووریا و ڕێککەوتن پێکەوەیە، شرۆڤەی جەنابتان لە داهاتووی ئەم گفتوگۆوانە چییە؟ بەپێ لێدوانەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەردۆغان پێی خۆشە پێوەندی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکاتەوە، بە پێی ئەم هەواڵانە بە ڕای بەڕێزتان تا چەندە ئیحتمالی هەیە کە دەوڵەتی تورکیا لە هێرشەکانی ناوچەی دەیرەزوور دەستی هەبێت؟

نەواف خەلیل: رایەدارەکانی ھەسەدە، مەسەدە وپەیەدە لەگەڵ ئەوەن لە رێگای دانۆستاندن لەگەڵ حکومەتی سوریا کێشەکانی نێوخۆی سوریا چارەسەر بکرێن و مافی کورد و نەتەوەو پێکھاتەکانی دیکە بدرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی بەشار ئەسەد بە ئەقڵیەتی کۆماری سوری عەرەبی دەیانەوێت دەستور ھەموار نەکرێت و حکومەتێکی ناوەندی ھەبێت و دۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی ٢٠١١ لە کاتێکدا بەپێ دەستور سوریا کە ٢٣ ملیۆن کەس تێیدا دەژین و لە چەندین نەتەوە پێکدێت بە کۆمارێکی عەرەبی ناسێنراوە و دانپێدان بە ھەبوون و زمان و شۆناسی کورد، سریان و ئەرمەن و نەتەوەکانی دیکە ناکات، و ئیدارەی خۆسەر قەبوڵ ناکات.
پێم وایە حکومەتی سوریا ناتوانێت بێ بڕیاری روسیا و قەبوڵکردنی ئێران دوسیەی کورد لە سوریا چارسەر بکات.
دەربارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و سوریا زۆر زەحمەت دەبێت، بەڵام  ھەردوو لا دەتوانن لەسەر پرسی کورد رێککەوتن بکەن ئەسەد ئامادە نیە کێشەی کورد چارەسەر بکات بەڵام ئامادەیە لەگەڵ وڵاتێکی وەک تورکیا دانوستاندن بکات کە زیاتر لە حەوت ھەزار کیلۆمەتر لە خاکی باکوری سوریای داگیر کردوە، ئەگەر سەری دیوی پشتەوەی میدیاکان بکەین دەبینن حکومەتی تورکیا و سوریا ھەموو ئەو پەیماننامانەی لەنێوانیان ھەڵوەشاوە تەنی پەیماننامەی ئدلیبی ١٩٩٨ ماوە کە دژی بەرژەوەندی گەلی کوردە، واتە لەسەر ھەموو شتێک ناکۆکن تەنیا لەسەر دژایەتی کورد ھاوڕان.

قەندیل پرێس: بە ڕای جەنابتان خۆبەڕێوەبەرایەتی دێموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چ سیاسەتێک بگرێتە پێش کە دەتوانێت بەر بە هێرشەکانی سەر دەیرەزوور بگرێت و کۆتاییان پێ بێنێت؟

نەواف خەلیل: پێش ڕووداوی ٢٧ی تەباخی ٢٠٢٣ ڕووبدات جەنەراڵ مەزلۆم عەبدی فەرمانداری ھێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ھەسەدە لەگەڵ بەرپرسی ئیداری و سەربازی دێرەزۆر کۆبوویەوە و زۆر گلەیی و داواکاریان ھەبوو کە دۆخی خەڵکی دێرەزۆر پێویستی بە چاکسازییە، لە ئەنجامدا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەبو خەولا  بەرپرسی ئەنجومەنی سەربازی ھەسەدە لە سوریا کرا کە تۆمەتباربوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوان، بەڵام ئێران و سوریا و تورکیا ھاتن پشتگیریان لە ئەبو خەولایان کرد لە کاتێکدا پێشتر دژی بوون ئەمەش بۆ دژایەتی ھەسەدە و دروستکردنی ئالۆزی بوو لە ناوچەکە و ساڵێک زیاترە ھێرش ئەنجامددەن و سەرکەوتووش نەبوونە.
چارەسەری بۆ دێرەزۆر بەردەوامی چاکسازییەکانی ئیدارەی خۆسەر و ھێزەکانی ھەسەدەیە کە ئەمجارە زیاتر خەڵکی دێرەزۆر پشتگیری ھەسەدەیان کرد، بۆیە چەند ئێران و میلیشیکانی و رژێمی سوریا لە ھەوڵی لەنێوبردنی ھێزەکانی ھەسەدەدان بەڵام خەڵکی ناوچەکە زیاتر پشتگیری ئیدارەی خۆسەر و ھەسەدە دەکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

د. هاشم زێباری: کلیلەکانی ئابووری عێراق لە دەستی هەرێمی کوردستاندایە

وتووێژی “قەندیل پرێس” لەگەڵ دکتۆر هاشم زێباری، مامۆستای زانکۆی جیهان و سیاسەتمەداری کورد، لەبارەی کاریگەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *