ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگهیاند، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ویستی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەسوریا هەبێت، دهشڵێت:”ئهو ویستهش كارێكى ههڵهیه”.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “لەسوریا هەڕەشە لەسەر هەسەدە هەیەو ئەگەر دەستەی تەحریر شام لەپۆلێنی ڕێکخراوی تیرۆرستی لانەبرا، نابێت ئەمریکا ڕێگەی پێبدات تەواوی سوریا کۆنتڕۆڵ بکات”.
بهوتهى بۆڵتۆن، “پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ هەسەدە بمێننەوە کە پاسەوانی 10 بۆ 12 هەزار زیندانیکراوی داعش دەکەن”.
جەختیشیكردهوه، “ئەگەری هەیە ترەمپ بیەوێت هێزەکانی لەسوریا بکشێنێتەوە، بهڵام ئهو ویستهش دهبێته کارێکی زۆر هەڵە”.
قەندیل پرێس