به‌په‌له

ئیلهام ئەحمەد: ئامادەین بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا

هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، ئامادەیی تەواویان بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا دووپات دەکەنەوە.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە پۆستێکیدا لە تۆڕى ئێکس دەڵێت، “لە ساڵیادی شۆڕشی 19ـی تەمموزدا بە نیگەرانییەکی قووڵەوە تەماشای ئەو بارودۆخە سەختە مرۆییە دەکەین، کە گەلەکەمان لە شاری سوەیدا لە ئەنجامی گەمارۆدان و تێکچوونی بارودۆخەکان رووبەرووی بوونەتەوە”.

دەشڵێت، “بە پشتبەستن بە بنەما نیشتمانی و مرۆییەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و لەسەر بنەمای درێژکردنەوەی دەستی هاوکاری بۆ هەموو ناوچەیەکی سووریا، کە پێویستی بە پشتیوانیی هەیە ئامادەیی تەواومان بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا دووپات دەکەینەوە”.

ئیلهام ئەحمەد باسى لەوەشکردووە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن رۆڵی ئەخلاقی و فشارەکانیان بۆ ئاسانکاریی ئەم رێڕەوی مرۆییە چربکەنەوە بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی هاوکاریی بۆ خەڵکی شارەکە و دوور لە بەسیاسیکردن یان هەلقۆستنەوەى سەربازی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *