قەندیل پرێس
ئەمرۆ 30ـی ئابی 2025 باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە ئێراق لە بەیاننامەیەکدا تۆمەتباركردنی وڵاتەكەی بە مەشق و دروستكردنی درۆن لە پەیوەست بە ڕووداوەكەی لالەزار رەتکردەوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دهزگاى ئاسایشى ههرێم ڤیدیۆی دانپێدانانی ژمارەیەک کەسیان بڵاوکردەوەو بەچەکداری هێزی دوپشکی لاهور شێخ جەنگی ناوی بردن، لەدانپێدانانی ئەوکەسانەدا هاتبوو، بەچەند مانگێک پێش هێرشەکەی لالەزار چونەتە وڵاتی ئۆکرانیاو لەوێ ڕاهێنانی چۆنێتی بەکارهێنانی درۆنو دروستکردنی درۆنیان پێکراوە تاوەکو لەهەوڵی نانەوەی پشێوییو تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی سهرۆكى یهكێتیى بەکاریبهێنن.
لهوبارهیهوه باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، “هەرگیز وڵاتەکەمان لەهیچ چالاکییەکدا نەبوەو نییە کە پەیوەندیی بەمەشقپێکردنی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لەدەرەوەی خاکەکەی بێت”.
دەقی ڕاگەیهنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا:
ڕاگەیهنراوی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەعێراق سەبارەت بەزانیارییە چەواشەکارەکان لەبارەی مەشقپێکردنی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لەدەرەوەی ئۆکرانیا.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەکۆماری عێراق بەهەموو شێوەیەک ئەو ڕاپۆرتە درۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لەهەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن دەرکەوتون، کە گوایە لایەنی ئۆکرانی تێوەگڵاوە لەئامادەکردن یان مەشقپێکردنی ئەوکەسانەی کە لەچالاکییە نایاساییەکان لەسەر خاکی عێراق یان هەرێمی کوردستان بەشدارن، ئۆکرانیا هەرگیزو ئێستاش، هیچ چالاکییەکی ئەنجامنەداوەو نادات کە پەیوەندیی بەمەشقپێکردنی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لەدەرەوەی خاکەکەی بێت.
ئەم بانگەشانە بەزانیارییەکی چەواشەکارانەی ڕونو بێبنەما دادەنرێنو هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.
ئێمە بڵاوکردنەوەی ئەمجۆرە زانیارییە ناڕاستانە بەهەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی ئۆکرانیاو سەرکردایەتییەکەی دەزانین.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەعێراق داوا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات تەنها پشت بەسەرچاوە فەرمیو متمانەپێکراوەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیارییو خۆیان بەدوربگرن لەبڵاوکردنەوەی دەنگۆو ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان.
قەندیل پرێس