به‌په‌له

کۆبوونەوەی تایبەت بە لێکدانەوەی دۆخی هەنووکەیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستپێشخەریی کەنەکە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە شاری برۆکسل، بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.

نوێنەرانی حزبەکانی ناوەندی دیالۆگی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە پەژاک، سازمانی خەبات، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، کۆمەڵە-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ کەسایەتییە ئەکادیمییەکان، جەختیان لە پێویستیی یەکگرتوویی لەم قۆناغە هەستیارەی ئێران و ناوچەکەدا کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامنامەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی نەتەوەی کورد پەسەند کرا.

گرنگترین خاڵەکانی ئەمجامنامەکە بریتین لە:

– دامەزراندنی پلاتفۆرمێکی سیاسی هاوبەش بۆ بڕیاردانی یەکگرتوو.

– دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسی جیهانی بۆ پرسی کورد.

– ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی گشتگیر بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

– بەهێزکردنی میدیای سەربەخۆ و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەشداربووان هۆشدارییان لە مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دا و ڕایانگەیاند کە تەنها یەکڕیزیی هێزە کوردییەکان لەسەر بنەمای مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری، دەتوانێت کەرامەتی نەتەوەیی و داهاتووی کورد بپارێزێت.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سینەماکارێکی کورد خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی فێستیڤاڵی دۆ پاوۆی پورتغاڵی بەدەست هێنا

سینەماکاری بەتوانای کورد، هێمن ئالانی بە کورتەفیلمی «نان بە تامی خاک» خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی فێستیڤاڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *