کۆبانێ ١٦ ڕۆژە لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە

شاری کۆبانێ ١٦ ڕۆژە لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە، کێشەی تەندرووستی، پێویستی خۆراک، سووتەمەنی و زۆر پێویستی تر، تا دێت قووڵتر دەبێتەوە، تا ئێستاش گەیاندنی هاوکارییەکان لەسەر سنووری باکووری کوردستان ڕێگرییان لێ دەکرێت.

گرووپەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، لە ٦ـی کانوونی دووەمەوە هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، پاشان هێرشیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەهۆی هێرشەکانەوە پەنابەران لە تەبقە و ڕەقە و عەین عیسا و گوندەکانی کۆبانێ بەرەو شاری کۆبانێ بەڕێکەوتن.

بە وتەی پزیشکەکان، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە، هەموو جۆرە دەرمانێک لەبەردەستدا نییە، بەتایبەتی دەرمانی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە تەواو بووە، توشبووانی شێرپەنجەش ناتوانن بچنە دەرەوەی کۆبانی بۆ درێژەدان بە چارەسەرەکانیان.

ناتواندرێت شیر بۆ منداڵان پەیدا بکرێت و بەهۆی پچڕانی کارەبا و کەمی سووتەمەنییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخۆشخانەکان داخراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *