به‌په‌له

پەخشی کەناڵی زووم وەستا

پەخشی کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی زووم راگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی کارمەندەکانی کەناڵەکەیان جێهێشت.

نزیک کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەخشی کەناڵی ئاسمانیی زووم، بە میدیای بەرەی گەل دادەنرێت و لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بە تەواوی وەستا.

پەخشی کەناڵەکە لە رێگەی مانگی دەستکرد و لە کەناڵە نێوخۆییەکانیشەوە راگیراوە.

پێش راگیرانی پەخشەکە، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ گوتی: “هێزێکی گەورەی ئەمنی بە چەکی سووک و قورسەوە بەسەر کەناڵی ئاسمانیی زوومیان دا داوە”.

رەحمان غەریب گوتی: “لە کەناڵەکە تەنیا پەیامنێرێک هەبووە بە ناوی محەممەد دڵشاد و هێزەکە دەستگیریان کردووە، لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی”.

هێمن مەحموود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم گوتی: “ئاگاداری هێز نین، چونکە پێشوەختە کەناڵەکەمان چۆڵکردووە”.

ئەمە دووەمجارە هێزەکانی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر میدیاکانی لاهوور شێخ جەنگی. لە 08ـی تەمموزی 2021، کاتێک ناکۆکی کەوتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هێزەکانی یەکێتی بارەگای تەلەڤیزیۆنی ئای پڵەسیان کۆنترۆڵکرد، کە ئەوکات لاهوور جەنگی خاوەنداری دەکرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *