به‌په‌له

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبێتەوە

قەندیل پرێس

سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ لە ماوەی دە رۆژی ڕابردوودا ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا چوار جار بە پەیوەندی تیلەفۆنی لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە گفتۆگۆی کردووە و ئامادەیی خۆی بۆ پاراستنی کورد لە سوریا دەربڕیووە.

بەپێی زانیاریەکانی میدیای فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆڵت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژاڤا لەگەڵ سەرکردەکانی رۆژئاوای کوردستان و ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبێتەوە.

سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەولێر بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ژەنەڕاڵ عەبدی و ئەحمەد ئەلشەرعە، سەرۆکی کاتی سوریا، دوای ئەوەی سەرۆکی فەرەنسا بە شێوەیەکی شەخسی بەڵێنی بە ڕێبەرانی کوردی سوریا دا کە هاوکاری دەکات ئەو ڕێککەوتنەی ئەم دواییە لە نێوان خۆیان و دیمەشقدا کراوە جێبەجێ بکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوایین پێشهاتەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:

– وەزیری دەرەوی عەممان ئەمڕۆ لە ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *