به‌په‌له

قەندیل پرێس زانیاری نوێ لەسەر بەشداری ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بڵاودەکاتەوە

قەندیل پرێس – قامشلۆ

هەر یەک لە ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری بانگهێشتکراون بۆ کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، بڕیارە فەرماندەی گشتی هەسەدە لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵات کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ فەرماندەی گشتی هەسەدە بەفەرمی لەلایەن کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن (MSC 2026) بانگهێشتکراوە بۆ بەشداری کۆنفرانسەکە و پێشکەشکردنی پانێڵێکی تایبەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، سەرباری دۆخی تایبەتی رۆژئاوا و زەحمەت بوونی بەشداری فەرماندەی گشتی هەسەدە، بەڵام بڕیارە بەشدار بێت و لەسەر دۆخی تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵاتان کۆببێتە کە لە نێویاندا ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریاش هەیە.

بێ جگە لە ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا، بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە 62ـەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن (MSC 2026) لە ئەڵمانیا.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییە کە لە ساڵی 1963 لەلایەن ئیڤاڵد-هاینریچ ڤۆن کلیست-شمێنزینەوە دامەزراوە ساڵانە لە مانگی شوبات لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە دیارترین کۆنفرانسە جیهانییەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکان وەک ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت، تێیدا بەرپرسە باڵاکان و بڕیار بەدەستەکان پرسەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵنگارییە جیۆسیاسییەکان تاوتوێ دەکەن.

گەورەترین کۆنگرەی جیهانە لە جۆری خۆیدا، لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بووەتە گرنگترین مەکۆی سەربەخۆ بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەلایەن بڕیاردەرانی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ساڵانە نزیکەی 350 کەسایەتی باڵا لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بەشداری مشتومڕێکی چڕ بکەن لەسەر ئاستەنگەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئێستا و داهاتوو، لیستی ئامادەبووان بریتین لە سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، وەزیرەکان، ئەندامانی پەرلەمان، نوێنەری پلە باڵای هێزە چەکدارەکان، زانست، کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها بازرگانی و ڕاگەیاندن، شوێنی کۆبوونەوەکە بریتییە لە هۆتێل بایریشێر هۆف لە شاری میونشن لە باڤاریای ئەڵمانیا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *