به‌په‌له

سوپای سوریا خۆی بۆ پەلاماردانی رۆژئاوای کوردستان ئامادە دەکات

سوپای سوریا ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێک لەدژی ئەو شارو شارۆچکانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدەدان لەرۆژئاوای کوردستان، بنبەستی دانوستانەکانی نێوان هەسەدەو حکومەتی سوریاو پەیامی توندی ئەحمەد شەرع‌و ئامادەکاریی سەربازیی لەناوچەکەدا گرژی‌و ئاڵۆزییەکانی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی بەریتانیا، بەپشتبەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی ئیدارەی دیمەشق، سوپای سوریا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئەو شارو شارۆچکانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دا، لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ ئاژانسەکە کردووە، حکومەتی دیمەشق ئامانجی ئەوەیە کە هێزەکانی هەسەدە چەکەکانیان دانێن.

ساڵی ڕابردوو هەسەدەو حکومەتی سوریا، چەند مانگێک گفتوگۆیان ئەنجامدا بەمەبەستی تێکەڵکردنی پێکهاتە سەربازی و مەدەنییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەسوپاو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریادا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، چەندین جار جەختیان لە خواستی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە کردەوە.

بەڵام بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنەکەوە سەرەڕای ئەو وادەیە، هەفتەی ڕابردوو لەباکووری حەلەب شەڕو پێکدادان سەریهەڵداو هێزەکانی هەسەدە ناچاربوون لەشارەکە بکشێنەوە.

بەوتەی بەرپرسێکی باڵای سەربازی کە بەشدارە لەپلاندانانەکەدا، پێنج فیرقە دەتوانن بەشداری لەئۆپەراسیۆنێکدا بکەن کە شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەدێرەزۆر بکاتە ئامانج.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەم فشارە بەس نەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، دەکرێت بیر لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هەمەلایەنە بکرێتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای سوریا دەستیکردووە بە ناردنی هێز بۆ شارۆچکەی دێرحافیرو گوندەکانی دەوروبەری لەڕۆژئاوای ڕووباری فورات کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەدان.

بە وتەی دوو فەرماندەی سوری، یەکەکانی سوپاش بەنهێنی لەدەوروبەری دێرەزۆر جێگیر کراون. لەو ناوچانەدا هێزەکانیهەسەدە کێڵگە نەوتییە گرنگەکان بەڕێوەدەبات، کە دیمەشق دەیەوێت بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.
ئەحمەد شەرا، سەرۆک کۆماری سوریا، لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕۆژی ڕابردوو، ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی ١٠ی ئازاری لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە واژۆی کرد، پێشبینی سوریایەکی یەکگرتووی بەبێ فیدرالیزمی کرد، بەرپرسیارێتی پابەندنەبوون بەڕێککەوتنەکەش لە ئەستۆی هێزەکانی هەسەدەدایە.

شەرع وتی “سوریا بەبێدەنگی ڕاوەستێت، من هەڕەشە ناکەم، من کەسێکم کە زیاتر لەنیوەی تەمەنم لەشەڕدا بەسەر بردووە، من ڕاستییەک دەخەمەڕوو و ئامۆژگاری پێشکەش دەکەم، هیچ دۆخێک لە بەرژەوەندی هەسەدە نییە، نە لەڕووی سیاسییەوە، نە لەڕووی سەربازییەوە، نە لەڕووی ئەمنییەوە”.

لەبەرامبەردا، ئیلهام ئەحمەد، سەرکردەیەکی دیاری رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند “لێدوانەکانی شەرع بەواتای ڕاگەیاندنی شەڕە دژی کورد”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق (OWFI) لەنێو ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

قەندیل پرێس – بەغداد بەیانی ئەمڕۆ، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *