به‌په‌له

دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، دوو خوشکی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە و خاڵۆیان بە ناوی جەلال فەڕۆخی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

ڕۆژی دووشەممە ۵ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۶ی مەی ۲۰۲۵)، ڕەعنا و ڕۆژان خۆران و جەلال فەڕۆخی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی «زێوە»ی مەرگەوەڕی ئورمیە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی دووشەممە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

شایەنی باسە کە ڕەعنا و ڕۆژان خۆران و جەلال فەڕۆخی، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئورمیە دەستبەسەر کرابوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون

لە ئەنجامی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە شاری حەسەكەی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) ڕوویاندا، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *