بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری ژنێڤی سویسرا خولی دووەمی گفتوگۆکانیان دەستپێبکەن.
ئەم گەڕە نوێیەی دانوستانەکان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سوڵتاننشینی عومان وەک ئاسانکار و نێوەندگیر بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
وەفدی ئەمریکی لەم دانوستانانەدا پێکهاتووە لە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، کە دوو کەسایەتی نزیکن لە ناوەندی بڕیاری سیاسی ئەمریکا، لە بەرامبەریشدا عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی وەفدی وڵاتەکەی دەکات.
قەندیل پرێس