به‌په‌له

بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی پێكهاتەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

قەندیل پرێس

کۆنفرانسی “یەکێتی هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا” ئەمڕۆ لە شاری حەسەکە کۆتایی هات و بەیاننامەیەکی کۆتایی بڵاوکردەوە کە تێیدا بەشداربووان جەختیان لەسەر پێویستی چەسپاندنی فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری لە پێکهاتە سیاسییەکان و پەسەندکردنی دەستوورێکی دیموکراسی کردەوە کە گەرەنتی حوکمڕانی لامەرکەزی و بەشداری کاریگەرانەی هەموو پێکهاتەکان بکات.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا خوازیاری کۆنفرانسێکی هەمەلایەنەی نیشتمانیی سوریا و دەستپێکردنی پڕۆسەی دادپەروەری ئینتقالی کە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە ئارامی و شکۆمەند زامن دەکات، هەروەها ڕەتکردنەوەی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئابی 2025 كۆنفرانسی یەكهەڵوێستیی پێكهاتەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بەئامادەبوونى نزیکەى 400 کەسایەتى دەستی بە كارەكانی كرد.

پێكهاتەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسەكەیان، کە بە ناونیشانی “یەك هەڵوێستی پێكهاتەكانی باكوری سوریا” لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو، داوای داڕشتنی دەستورێکی دیموکراسی نوێ کرد، کە گەرەنتی فرەیی و بەشداری سیاسی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکانی وڵات بکات، سیستەمێکی نا ناوەندیش دابمەزرێنێت، ڕێز لە تایبەتمەندییە کولتووری و جوگرافییەکان بگرێت.

بەشداربوان جەختیان لەوە کردەوە،  فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و کولتوری لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، نمايندەو سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندییە نەک هەڕەشە، داوای پێداچوونەوەش بە بەیاننامە دەستورییەکەی دیمەشق دەكەن، کە چاوەڕوانيی سوریاییەکان بۆ ئازادی و شكۆمەندی بەدیناهێنێت.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: پێکهاتەكان لە ژێر دەستی رژێمە ناوەندییەكان، بە تایبەتی لە سەردەمی رژێمی ئەسەددا، دەیان ساڵە پەراوێزخران، ئەو کارانەشی دەرهەق بە دانیشتوانی ناوچە کەناراوییەکان و سوەیداو مەسیحییەکان ئەنجامدەدرێن، دەگاتە ئاستی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و، پێویستی بە لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە هەیە.

بەشداربوان پێزانینی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەربڕیووەو، بە ناوكی سەرەكی بونیادی سوپای نوێی نیشتمانی سوریا ناویان بردووە.

هاوكات پابەندبونی خۆیان بە دەرئەنجامەکانی رێککەوتنی عەبدی _شەرع و کۆنفرانسی “یەکڕیزی کورد” دووپاتکردەوەتەوە، وەک هەنگ اوێک بەرەو کۆدەنگیی نیشتمانی.

جێی ئاماژەیە لەم کۆنفرانسەدا هەریەک لە شێخ حکمەت هێجری ڕێبەریی درووزیەکان، غەزاڵ غەزاڵ ڕێبەریی عەلەویەکان و هەروەها ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەشدار بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمان‌داین

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١ خەڵکی خەباتکار و مافخوازی کوردستان! لە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەشەمەوە ڕەوتی ڕووداوەکان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *