قەندیل پرێس- سلێمانی
سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە قەندیل پرێسی راگەیاند: لە هێرشێکی درۆنیدا کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، عومەر ئیلیخانزادە، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ئامانجگیراوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تیرۆرکردنی ناوبراو، بەڵام بەداخەوە هێرش رەنجبەر یەکێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لەهێرشەکەدا گیانی لەدەستداوەو پێشمەرگەیەکی تریش بە سەختی برینداربوو.
هەروەها کامەران عوسمان ئەندامی رێکخراویی CPTـی بۆ قەندیل پرێسی پشتی راستکردەوە کە: لە کاتژمێر 7:40 خۆلەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لاندکرۆزەر – ژمارە سلێمانی – گوللە نەبڕ) لەسەر ڕێگای نێوان دوکان بۆ سلێمانی، بەرامبەر گوندی حەسەن تەپە لەلایەن درۆنێکی نەناسراوەوە بە ئامانجگیرا.
هاوکات دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: رووداوەكە، تەنها رووداوێكی هاتووچۆ بووە و بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە بڕێك گوللە و تەقەمەنی تێدابووە، دوای وەرگەڕانی راستەوخۆ ئاگری گرتووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم باس لەوەش دەكات، یەكێك لەوانە بەهۆی رووداوەكەوە برینداربووە، لە نەخۆشخانە وتەی لێوەرگیراوە و دووپاتیكردووەتەوە كە رووداوەكە، تەنهــا رووداوێكی هاتووچۆ بووە.
قەندیل پرێس