به‌په‌له

ئەگەر ئێستا لە دەمی نەدرێت لەوانەیە سبەینێ درەنگ بێت

✍️ ڕامبۆد لۆتفپووری

روو لە بەڕێزانی هاوپەیمانیی کوردستان

وەک دەبینن رەزای پەهلەوی کە هێشتا نە بە دارە و  نە بە بارە و نەبۆتە هیچ هەڕەشەی شەڕ و کوشتارمان لێ دەکات و لە ئەرتەش و سوپای داگیرکەرمان دەترسێنێت و جارێکیتر بە هەمان نەفەسی باب و باپیری و خومەینییەوە لە گەڵمان دەدوێ و ئایەتی فیشەک و خوێنمان بە سەردا دەخوێنێ. دیسان فەرمانە و جارێکیتر سوپای رەشی تاران چاوی سوورهەڵگەڕاوە و هەڵگری فەرمانی جیهادە. ئەگەر  ئێستا لە دەمی نەدرێت لەوانەیە سبەینێ درەنگ بێت.

جا ئەگەر دەتانهەوێ وڵامی هەڕەشەوگوڕەشەکانی ئەم کابرایەی سەرکردەی شەعبان بێ مێشکە سەڵتەنەتخوازەکان بدەنەوە تکایە وڵامێک بدەنەوە بارتەقای سەنگ و قورساییتان وخەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی خۆتان و نەتەوەکەشمان بێ، وڵامێک بدەنەوە کە بنەماڵەی شەهیدانمان بریندار و بێ‌هیوا نەکات. وڵامێک بێت کە غوروری کچان و کوڕانی گیان لە سەر دەستی کورد خەوشدار نەکات. وڵامێک کە دایکی نیشتمان شانازیتان پێوە بکات و چاوی هومێدی ببڕێتە هەنگاوەکانی داهاتووتان.

نەچن دیسان دەست بە قورئاندا بدەن کە جیایخواز نین و پاساو  بۆ ئێرانی بوونتان بهێننەوە، دڵنیا بن مادام دەست بەرنەدەنەوە و سەریان لە بەر نەوی نەکەن ئەوان هەرگیز بڕواتان پێ ناکەن. ئەوانە کوردی کۆیلەیان دەوێ نەک مرۆڤی سەربەست و ئازا.

کەواتە تکایە وڵامێک بدەنەوە شایانی گەورەیی نەتەوەی کورد و پیرۆزیی خاکی کوردستان  بێت.

کاتێک ڕستەکان دادەڕێژن و وشە وە پاڵ وشە دەدەن دەستان نەلەرزێ و گومان مەکەن دڵنیا بن ئێوە ئێستا چاوی هەزاران شەهیدی کوردستانتان لە سەرە .

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆچی قسەکانی تۆم باراک لەسەر کورد باش نین؟

✍ سەعید سەنەندەجی وتووێژی تۆم باراک لەگەڵ دە ناشیونال  کە لە میدیای کوردی دەنگی دایەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *