قەندیل پرێس
عەلی چەڤەن، گەنجێکی کوردی ئاساییە و سەربە هیچ ئایدۆلۆژیایەک نییە و تەنها لەبەر ئەوەی وتویەتی (کوردم و تورک نیم) ئێستا دادگایی دەکرێت، پارێزەرەکەی لە پلاتفۆرمی ئیکس دا نووسیویەتی بڕیار وایە لە 10ـی تەموز دادگایی بکرێت بە هۆی ئەوەی وتویەتی (کوردم و تورک نیم).
عەلی لە دوای گرتنەکەی ئەم نامەیەی بۆ رای گشتی نووسیوە:
بە ناوی خودای دڵۆڤان:
ئێمە وەک گەلی کورد، وەک هەموو گەلانی تری دیکە کە خاوەنی جوڵە، سەختیەکان، ئێش و ئازارەکانن، بە بێ پەنابردن بۆ توندوتیژی و بێ سووکایەتی بە گەلانی تر، لە دژی ئەو پەیوەندییە ناعادڵانەی بەردەوامە، لە خەباتی ڕەوا و لە تێکۆشانمان و لە خەباتی مەشروعمان واز ناهێنین.
نکۆڵیکردن لەو شتەی کە خودا شایەدتییەتی زوڵمە، شەیتانی لاڵ لە بەرامبەر ستەمدا بێدەنگە.
من لێرەم چونکە نامەوێ شەیتانی لاڵ بم. بەمەش شانازی دەکەم.
بە هیوای دیدارێکی زۆر زوو لەگەڵ گەلەکەم بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە هەموو تاکەکانی دەکەم.
زیندانی سیلیڤری
02\07\2025
عەلی چەڤەن
قەندیل پرێس

