ئەمریکا لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی گەیاندە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە سوپای ئەمریکا زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگیی لە ماوەی 24 کاتژمێردا گواستووەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پلاتفۆرمەکانی چاودێریی جووڵەی فڕۆکەوانی، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی لە جۆرەکانی “F-16″، “F-22” و “F-35″یان بەدی کردووە کە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەن، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لە نزیک ئێران.

ئەم جموجوڵە سەربازییەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دێت، کە سەرنج دەخەنە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

هەفتەی ڕابردوو، میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری خۆی کە “یو ئێس ئێس جێرالد ئاڕ فۆرد”ە دەنێرێت، بۆ پتەوکردنی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێران.

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن”یش لە کانوونی دووەمی ڕابردووەوە لە ناوچەکەدا جێگیرکراوە، ئەمە جگە لە چەندین کەشتی و فڕۆکەی دیکەی جەنگی.

لە بەرامبەردا، ئێران ڕۆژی سێشەممە داخستنی کاتیی “گەرووی هورمز”ی ڕاگەیاند بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕاهێنانی سەربازی بە تەقەمەنی ڕاستەقینە، ئەمەش وەک نمایشێکی دەگمەنی هێز هەژمار دەکرێت.

ئەمە یەکەمین جارە ئێران داخستنی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە گرنگە ڕابگەیەنێت، کە %20ـی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، لەو کاتەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی کردووە بە هەڕەشەکردن لە تاران و بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی خۆی لە ناوچەکەدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *