قەندیل پرێس کۆنفرانسی “یەکێتی هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا” ئەمڕۆ لە شاری حەسەکە کۆتایی هات و بەیاننامەیەکی کۆتایی بڵاوکردەوە کە تێیدا بەشداربووان جەختیان لەسەر پێویستی چەسپاندنی فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری لە پێکهاتە سیاسییەکان و پەسەندکردنی دەستوورێکی دیموکراسی کردەوە کە گەرەنتی حوکمڕانی لامەرکەزی و بەشداری کاریگەرانەی هەموو پێکهاتەکان …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریكا هێزەكانی لە پێنج بنكە لەرۆژئاوای كوردستان جێگیردەكات
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوامن له گواستنەوەی كەرەستە سەربازییەكانیان له ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوریا، له چوارچێوەی پرۆسەی چۆڵکردن و سەرلەنوێ خۆ رێكخستنەوە، به ئامانجی کەمکردنەوەی بوونی خۆیان له هەندێک خاڵی سەربازی. بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییە ناوخۆییەکان، دوێنێ هێزەکانی هاوپەیمانان کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان لە بنکەی شەدادی لە گوندەواری باشوری حەسەکەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەهێزێكی نوێی هاوپەیمانان گەیشتە رۆژئاوای كوردستان
شاندێكی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەركردە سەربازییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە كۆبووەوە. سەرچاوەیەكی سەربازی نزیك لە شەڕڤانانی هەسەدە بەئاژانسی نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی كێڵگە نەوتی عومەر بەرەو و گوند و شارۆچكەكانی درەنج و غەڕانیج و هەجیین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور رویشتن”. ئاماژەی بەوەشكرد، سەركردەكانی هێزەكە لە بارەگایەكی …
زیاتر بخوێنەرەوەتوركیا بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەر بەنداوی تشرین دەكات و قوربانی هەیە
بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس رۆژئاوای كوردستان، ئێوارەی ئەمرۆ جارێكی دیكە سوپای توركیا بە درۆن بۆردومانی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی كردوە كە لەسەر بەنداوی تشرین كۆبونەتەوە بۆ پاراستنی بەنداوەكە لە هێرشەكانی توركیاو سوپای نشتیمانی سەر بە تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی. بەهۆی بۆردومانەكەوە چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی برینداربون.
زیاتر بخوێنەرەوەرۆژئاوای كوردستان بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین داوای هێزی نێودەوڵەتی دەكات
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان داوا دەكات هێزێكی نێودەوڵەتی بەنداوی تشرین بپارێزێت. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری لە رووخانی بەنداوی تشرین دەدات بەهۆی هێرشەكانی توركیا و دەڵێت “ڕووخانی بەنداوی تشرین كارەساتێكی گەورەیی مرۆیی لێ دەكەوێتە و زیان بە سەدان هەزار هاووڵاتیی دەبێت و سەدان گوند لەنێو دەبات”. هەروەها داوای …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆكی دەم پارتی: دەبێت حكومەتی توركیا لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ بكات
هاوسەرۆكی دەم پارتی تونجەر باكرهان رایگەیاند دەبێت حكومەتی توركیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستاندا بكات. باكرهان لە گوتارێكدا لە كۆنگرەی پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان باسی لەوەكرد پێویستە هەموو لایەنەكان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بكەن، چونكە ئەوە بۆ یەكەم جارە هەلێكی لەو جۆرە دێتە پێشەوە. داواشی لە دەوڵەتی توركیا كرد بە راستگۆیی …
زیاتر بخوێنەرەوەبەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوا دەكات هەموو پێكهاتەكانی سوریا لە قۆناغی گواستنەوەی سیاسیدا بەشداربن
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان داوای کرد کە ئیدارەی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع نوێنەرایەتی هەموو سوریاییەکان بکات. حوسێن عوسمان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، ئیدارەی نوێی سوریا پێویستە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بکات لە قۆناغی گواستنەوەی سیاسی و داڕشتنی داهاتووی وڵاتەکەدا. ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد” ئێمه زۆر …
زیاتر بخوێنەرەوەبەڕێوبەرایەتی خۆسەر سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا داوای “هاودەنگیی سورییەكان” دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان سەبارەت بەو رووداوانەی لە چەند ناوچەیەکی سوریا ڕوویانداوە، و دوایینیان دوێنێ بوو لە تەرتوس، رایگەیاند، “ئەوەی ڕوودەدات خزمەت بە بەرژەوەندی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە ناكات”، و داوای کرد “ پێكهاتەكانی سوریا کۆببنەوە و وڵاتێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی بنیات بنێن”. …
زیاتر بخوێنەرەوەتیرۆرکردنی بەرپرسێکی خۆجەیی لە دێرەزوور
ڕۆژی دووشەممە، کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی مەدەنی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، لە شاری دێرەزوور، لەلایەن جەند چەكدارێكی نەناسراو لە شارۆچکەی عەزبەی رۆژهەڵاتی ئەو شارە بەتەقە تیرۆركرا. سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شارۆچکەی عەزبا ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیل هاتبوون، تەقەیان لە گەنجێك كرد، بەناوی خەلەف عەلی ناسری (تەمەن 39 ساڵ)، …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس