تۆڕی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە هەرێمی مزۆئەمریکا، کە پێکهاتووە لە نزیکەی سێ هەزار ژنە چالاکوان و سێ سەد ڕێکخراو لە وڵاتەكانی مەکسیک، هندۆراس، نیکاراگوا، سالوادۆر و گواتمالا، بە کۆی دەنگ داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی لەسێدارەدانی #پەخشان_عەزیزی، #وریشە_مورادی و #شەریفە_محەممەدی، سێ ژنی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دەكەن.
زیاتر بخوێنەرەوەبانگەوازیی هەڵمەتێکی تویتەری و ئینستاگرامی دژی ئێعدام لە ئێران
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بانگەوازێکیان بۆ گەردەلوولێکی تویتەری و ئینستاگرامی لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمە، کاتژمێر ۲۱:۰۰ بە کاتی ئێران (۱۸:۳۰ بە کاتی ئەورووپای ناوەندیی) بڵاوکردووەتەوە. ئەم چالاکییە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران و بە هاشتاگی #WeProtestExecution …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس