ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند، ڕەنگە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی لەسەری ڕێککەوتوون لە عێراق بمێنێتەوە، بەهۆی پێشهاتەکانی سوریا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق و ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر خشتەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستپێكرد. و گەیشتنە لێکتێگەیشتن و بڕیارە تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ بنکەی عەین ئەسەد بەجێبهێڵن. ڕۆژنامەکە …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی دەم پارتی و دەبەپە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە
لە شاری هەولێر سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای دەم پارتی و دەبەپە، بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی حزبەکەی بۆ پارچەکانی کوردستان و بەتایبەت ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە. لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، شاندێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لەگەڵ سەرۆکی …
زیاتر بخوێنەرەوەرێکخراوی CPT: ئەمساڵ 17 هاونیشتمانی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە شەهید بوون
ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT) دەڵێت، تەنیا نۆ مانگی ئەمساڵ تورکیا زیاتر لە تەواوی ساڵی رابردوو، ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە؛ کە “بەهۆیانەوە 17 هاونیشتمانی شەهید بوون.” کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) ئەمڕۆ (سێشەممە) گوتی “لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، تورکیا …
زیاتر بخوێنەرەوەئامارێکی مەترسیداری کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ هەندەران بڵاوکرایەوە
سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند، تەنها لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. ئەبوبەكر عەلی سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: ئەڵمانیا لە ٢٢ی مانگ لە قۆناغی دووەمدا کاروانێکی دیکەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستانی …
زیاتر بخوێنەرەوەكۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغدا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند. كۆمسیۆن رایگەیاند، 99.63 %ی دەنگەكان ژمێردراون و رێژەی بەشداریكردن 72% بووە و دەنگی 26 بنكەش بۆ وردبینی گوێزراونەتەوە. ئەم ئەنجامانەی راگەیەندران، بەرایین و تانەیان لێنادرێت. دوو ملیۆن 899 هەزار و 578 دەنگدەر لە دەنگدانی گشتی …
زیاتر بخوێنەرەوە