قەندیل پرێس
د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبوته‌وه‌و جه‌ختی له گرنگی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان و دابینكردنی ئاسایش بۆ گه‌لانی سوریا كرده‌وه.
هه‌ژماری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران له تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه، د. به‌رهه‌م ساڵح له پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبوه‌ته‌وه و جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.
د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌بێ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناتوانرێت گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و سه‌لامه‌تی ژیانیان بكرێت له سوریادا.
د. به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شه‌یبانی باسی له دابینكردنی ئاسایش بۆ سه‌رانسه‌ری سوریا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاته‌كه و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە گه‌لانی سوریا كردوه، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده).
هاوكات ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاویكردۆته‌وه، د. به‌رهه‌م ساڵح له پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ شاندی رۆژئاوای كوردستان كه پێكهاتون له مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر كۆبوه‌ته‌وه، بەڵێنی هاوکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان داوە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆخی سوریا و ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده كردوه‌و د. به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر هاوكاریكردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان.
قەندیل پرێس