ئه‌ندامێكى وهفدهكهى ڕۆژئاواى كوردستان كه ئه‌مڕۆ بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا چونه دیمه‌شق، زانیاریى ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى فیدراڵى و حوكمى زاتیمان هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كردوه”، ده‌شڵێت:”ئێمه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى پێشومان گفتوگۆى جدیمان كردوه”.
ئه‌ندامێكى ئه‌و وهفدهى ڕۆژئاواى كوردستان كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده، چونه دیمهشقو له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا كۆبونه‌وه، له‌لێدوانێكدا، هه‌واڵى سه‌رجه‌م ئاژانس‌و سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ڕه‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى، گوایه، مه‌زڵوم عه‌بدى داواى حوكمى زاتى یان فیدراڵیه‌تى هاوشێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یە ڕایگه‌یاند، “ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان داواكاریى‌و پره‌نسیپه‌كانى پێشومان گفتوگۆمان كردوه‌و ئه‌و داواكارییه‌مان ئاراسته‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع نه‌كردوه”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێمه وه‌كو هه‌سه‌ده‌و ئیداره‌ى خۆسه‌ر سوربونى خۆمان له‌سه‌ر ڕێكهوتننامهكهى 10ى ئادارى نێوان ژه‌نراڵ مهزڵومو ئه‌حمه‌د شه‌رع نیشانداوه‌و جهختیشمانكردهوه له‌سه‌ر بونى لامه‌ركه‌زیى لهباكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا”.
قەندیل پرێس