دۆخی تەندرووستی ئۆندەر بەرەو باشبوون دەچێت

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر لە شەوی ١٥ی نسان بە هۆیی جەڵتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی نەشتگەرییەکی ١٢ کاتژمێریی بۆ ئەنجام درا.

لەو نەخۆشخانەیەیی سری سورەیا ئۆندەری تێدا چارەسەر دەکرێت، پەیوەست بە دۆخی تەندرووستی ئۆندەرەوە ڕاگەیاندراوێک درا و ئاماژە کرا بەوەی دۆخی ئۆندەر بەرەو باشبوون دەچێت و بە باشی چارەسەرییەکانی بۆ دەکرێت.

“بەگشتی بەباشی وەڵامی چارەسەرییەکانمان دەداتەوە. خستنەژێر چاودێری چڕی ٢٤ کاتژمێری بەردەوامە. پێوانە تەندرووستییەکانی بەرەوو باشتربوون دەچن، پەستانی خوێن و لێدانی دڵی بە بەراورد بە دوێنی باشترە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *