چەند ساڵێکە ڕۆژی ١٠ی مارس وەک ڕۆژی “جلوبەرگی کوردی” دیاری کراوە. بەمبۆنەیەوە دوێنێ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) بە سەدان هاووڵاتی لە شاری سنە بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردییەوە هاتنە سەر شەقامەکان.
لەم دیمەنانەدا دەبیندرێت کە هاووڵاتیانی سنەیی لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە گۆڤەند و هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەک دەگەڕێن.
قەندیل پرێس