قەندیل پرێس
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە “ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری گەورەی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە رومێلان لە سنوری حەسەکە نیشتەوە، بڕێکی زۆری هاوکاری سەربازی لەگەڵ خۆیدا هێناوە”.
بەپێی ڕوانگەی سوری، لە دوو ڕۆژی ڕابردووش لەڕێی ٦۰ بارهەڵگڕەوە، بڕێکی زۆری چەک و ئامرازی سەربازی لەلایەن ئەمریکا بۆ هەمان بنکە گواستراوەتەوە.
ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا لە ڕۆژاڤا لەکاتێکدایە ڕۆژ دوای ڕۆژ هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیاتر دەبێت، ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە وەک ئاگربەست لەلایەن ئەمریکا ڕاگەیەنرابوو.
قەندیل پرێس