هاوڕێیان تکایە بیر لەو بابەتە بکەنەوە!
ئەوە پەیوەندی بە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا هەیە.
سپاس بۆ بەشداریتان!
✍ د. خالد خەیاتی
گەلۆ تورکیا پلانی هەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟
گەلۆ کورد و تورکی ئازەری دەتوانن لە پێناو داهاتوویەکی یەکسان لە گەڵ یەک کاری هاوبەش بکەن؟
گەلۆ لە نێوان ئۆجەلان و تورکیا باس لە پلانێک بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە؟
١. لە پەیوەندی لە گەڵ پلانەکانی تورکیا بۆ ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵات، نیزیکەی دوو ساڵ لەوە پێش لە تویتێک دا باسی بەرنامەکانی تورکیام بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان کرد. بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەم بابەتە، داواتان لێدەکەم پۆستی پێشووی من بخوێننەوە. لەوەش گرینگتر، بە وردی تەماشای پرۆتۆکۆلی دیداری ئەو ڕۆژانەی تورکیا، پاکستان، عەڕەبستان و میسر بکەن. بزانن بەرنامەی تورکیا بۆ کوردی ڕۆژهەڵات و پاکستان بۆ بەلووچستان چییە. لێرەدا پرسیار ئەویە کە گەلۆ ئاستی زانیاری، وشیاری و ئامادەکاری ئێمە لە چ ڕادەیەک دایە کە بتوانین بەرپرچی پلانێکی لەم چەشنە بدەینەوە؟ گەلۆ ئەمریکا و ئیسڕائیل ڕێگا بە فراوانبوونەوەی تورکیا دەدەن یان تورکیا دەبێ لەمەودوا لە خۆی بترسێت پێویستە زیاتر باسی ئەو بابەتە بکەین.
٢. لە پەیوەندی لە گەڵ دۆستایەتی کورد و ئازەری پێویستە لە سەرەتا یەک ڕاستیتان بۆ ئاشکرا بکەم. بەڵکوو خۆشتان ئاگادارن! بە ڕێگای سەرچاوەی جێگەی متمانە زانیاری هەیە کە تورکیا زۆر بەچڕی لە نێو دامودەزگاکانی ئەوەی پێی دەڵێن “ئازەربایجانی ڕۆژئاوا” کار دەکا. کاربەدەستان و مەئموورانی حکوومەتی لە لێپرسینەوەکانیاندا لە گەڵ کورداندا بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن کە بۆ میتی تورک کار دەکەن. لە لایەکی دیکەشەوە لیستێکی تەواو لە ناوی هەموو کەسانی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە و پێشکێشی تورکیا کراوە.
ئەگەر لە ڕووی مێژووییەوە باسی هاوکاری کورد و تورکی ئازەری بکەین جگە لە چەند مانگێکی کورتی سەردەمی کۆماری کوردستان شتێکی ئەوتۆ نابینین. من خۆم وەکوو شەخس هەرچی لە چوارچێوەی مێژووی ٤٧ ساڵەی ڕابردوو دا (باسی سەفەوی و قاجار ناکەم) دەیهێنم و دەیبەم بە داخەوە تەنیا کوشتاری کورد، لە سێدارەدانی لاوانی کورد (بە تایبەت بە دەستی دادگەی ئینقلابی ورمێ)، حاکم بوون و دەستەڵاتداری تورک بە سەر هەموو جمگەکانی بڕیار لە شارەکانی کوردستان، تەقە لە کۆڵبەری کورد، تاڵانی زێڕ و ئاو و …دەبینم. ئەگەر یەک دوو دەنگ لێرە و لەوێ دوو قسەی پۆزەتیڤ بکەن، پێویستە چەند حەوتوو بۆ دواوە بگەڕێینەوە هەتا بزانین کێن و پیشتر چۆناوچۆن باسی ئێمەیان کردووە. بە داخەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوازی دیفاکتۆ و بە شکڵێکی بەرچاو کەسانی سەر بە نەتەوەی تورکی ئازەری بەڕێوەی دەبەن. هەر بۆیەش خەڵکانی سەر بەو میللەتە بە شێوەیەکی گشتی لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری ناکەن. لە بیست ساڵی ڕابردووی مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران دا من تەنانەت ناوی یەک تاکە تورک نابینم کە ئێعدام کرابێ یان سزای زیندانی درێژماوەی بە سەردا سەپێندرابێت. من پێموانییە ئەوە تەنیا هەڵکەوتە. من لێرەدا ئەو شتانە ناڵێم بۆ ئەوەی ئێمە بکەوینە دژایەتی ئەوان، بە هیچ شێوەیەک! بەڵکوو بە پێچەوانە، لە پێناو پێکەوەکارکردن و هاوچارەنووسیدا دەبێت پێویستە حەقیقەتی مێژوو ڕوون بکرێتەوە. خۆزگە لە ناو نەتەوەی تورکی ئازەری کەسانی بەرپرس و سادق و سیاسی هەبوونیان دەبوو، یان بگرە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بەهێز لە ئارادا دەبوو بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لە گەڵیان بە شێوەی یەکسان بکەوینە دیالۆگ. بە داخەوە من لەم پەیوەندییەدا نە کەس دەناسم و نە زانیاری ئەوتۆم هەیە. زۆر سپاسی هاوڕێ ئازەرییەکان دەکەم ئەگەر بتوانن لەم بوارەدا یارمەتیم بدەن.
٣. لە پەیوەندی لە گەڵ بەرنامەی هاوبەشی ئۆجەلان/تورکیا و بۆ سەرخستنی ئەو بەرنامەیەی کە ئێستاکە لە ڕووی تیۆرییەوە پێی دەڵێن “ئینتێگراسیۆنیی دیمۆکڕاتیک” کە یانی توانەوە لە چوار دەوڵەتی دەستەڵاتداردا، داواتان لێدەکەم بە مەبەستی وشیاربوونەوە و زانیاری زیاتر لە سەر ئەم بابەتە دوایین پۆستی پڕۆفیسۆر کەمال سولەیمانی @KamalKajiw بخوێننەوە کە هێندێک سرنجی گرینگی تێدایە.
x.com/i/status/20403…
🔹 ٤. ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە ئەوەیە کە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئێمە ئەو هەلە مێژووییەوە لە دەست نەدەن و لە پێناو داهاتوویەکی گەش بۆ نەتەوەکەی خۆیان بڕیاری بوێرانە بدەن.
بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ جارێکیتر قسەکانی دەوڵەت باخچەلی لێرە بڵاو دەکەمەوە کە سەر ئێمە و ئێران دەڵێ چی. دەنگی باخچەلی لە ڕاستیدا هەمان سیاسەتە کە تورکیا ڕوو بە دەرەوە هەیەتی.
قەندیل پرێس