به‌په‌له

یەرەکە ناسنامەی شەهیدێکی خەڵکی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند

بەشێک لە ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە بەم شێوەیەیە:
“بۆ ڕای گشتی
لە ئێوارەی بەرواری ٢٣/٩/٢٠٢٥ هەڤاڵێکمان کە لەبەر کێشەی تەندرووستی لەسەر ڕێگای شاری مەریوان دەیەوێ بگەرێتەوە باشووری کوردستان، هاوکات لە گەڵ کەسێک کە هێشتا بە تەواوی ناسنامەکەیمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، لەناو شاری مەریوان لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئێران “ئیتلاعات” و سوپاوە لە گەڕەکی موسک لەناو ئۆتۆمبێلدا، بە دەستڕێژی گولـلە هێرش دەکرێتە سەریان، سەرەڕای ئەوەی کە ئەو هەڤاڵەمان هیچ جۆرە چەکێکی پێ نییە، بەبێ بوونی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری تیرۆر دەکرێت.

ئەو هەڤاڵەمان کە خەڵکی باشووری کوردستان بوو و ماوەی چەند ساڵ بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی شاری مەریوان خەباتی بەڕێوە دەبرد و ئەو ماوەیەی دوای کێشەی تەندرووستی هەبووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە شاری مەریوانەوە هەوڵدەدات بگەرێتەوە باشووری کوردستان.

سەبارەت بەو ڕووداوە دووژمن تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە و ڕووداوەکەی پەردەپۆشکردووە، ئەو ئەم جۆرە کوشتنە بەتەواویی کۆمەڵکوژییە و تاوانێکی جەنگە، لە هەمان کاتدا ئەو کۆمەڵکوژییە نامەردانە و بێ ئەخلاقانەیە و پیلانگێڕییەکی بێ بەختەنایە، هەڤاڵی شەهیدمان خەڵکی شاری سلێمانیی باشووری کوردستانە.

سەرەتا سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید ئازاد زاگرۆس، هۆزی بەرزەنجی، هەموو گەلی وڵاتپارێزی باشوور و هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەین، بەڵێن و پەیمانمان لە کەسایەتیی شەهید ئازاد زاگرۆسدا دووپات دەکەینەوە، کە هەتا ئازادیی کوردستان و بەدیهاتنی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین و خەیاڵ و ئاواتەکانی هەموو شەهیدان بە ئازادیی کوردستان دەنەخشێنین.

وەکوو یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان “یەرەکە” لە بەرامبەر ئەم تاوانەی دەزگای هەواڵگریی ئێران ‘ئیتلاعات’ و سوپای ڕژێم، بێ هەڵوێست نابین و لە کات و شوێنی گونجاودا مافی وەڵامدانەوەمان بەکاردێنین. هەروەها رایدەگەیەنین کە هیچ جۆرە هێرشێک لە بەرامبەر هێزەکانمان و شەهیدبوونی هەڤاڵانمان بە هیچ پاساوێک قەبووڵ ناکەین و وەڵامدەدەینەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *