به‌په‌له

کەجەکە: گۆڕانکاری لە مەراسیمی چەکدانانی گەریلادا دەکرێت

قەندیل پرێس

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕایگەیاند: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ بەشداری ئەو مەراسیمە بکەن کە گەریلا لە باشووری کوردستان ئەنجامی دەدات.

کەجەکە ئاماژەی بەوەش کرد؛ “بەهۆی گۆڕانی باری ئەمنییەوە، وا پێویستی کرد وردەکارییەکانی پەیوەست بەو مەراسیمەی کە چاوەڕێ دەکرێت لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، لەماوەیەکی کورتدا بگۆڕدرێت.

لە بڵاوکراوەی کەجەکەدا هاتووە: مەراسیمەکە بەوشێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەشێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازرێتەوە و ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ لە مەراسیمەکەدا بەشداربن. زۆر بەداخەوەین و تکادەکەین لە هۆکارەکانی ئەم گۆڕانکارییە پێویست و بەپەلەیە تێبگەن.

دەقی پەیامەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە:

بۆ هەموو بەڕێزان

بەهۆکاری بارودۆخی ئەمنییەوە ئەو مەراسیمەی کە چاوەڕوان دەکرا لە پارێزگای سلێمانی بەرێوە بچێت، گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونەکەیدا کرا. مەراسیمەکە بەرێوە دەچێت، بەڵام بە شێوازی پەخشی ڕاستەوخۆ ناکرێت و ڕۆژنامەوانان ناتوانن ڕاستەوخۆ لە مەراسیمەکە ئامادەبن. لە جێگایەکی نزیک مەراسیمەکە شاشەیەکی گەورە ئامادە دەکرێت، لە دوای مەراسیمەکە ڤێدۆی مەراسیمەکە لەو شاشەیە پێشان دەدرێت. ئەوە تاکە ڕێگایە کە بتوانن زانیاری تێدا بە دەستبهێنن. سەبارەت بەم گۆرانکارییە درەنگ وەختە، لە دڵەوە داوای لێبوردنتان لێدەکەین، سوپاسی تێگەیشتنتان دەکەین لە بارودۆخەکە.
ڕەنگە بەهۆی ئەو گۆڕانکاریە درەنگ وەختەوە کە لە شێوازی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە دەکرێت، ببێتە هۆکاری ئەوەی بەشداری نەکەن لە مەراسیمەکەدا،  بە تەواوی لە بڕیارەکەتان تێدەگەین و ڕێز لە بڕیارەکەتان دەگرین. دووبارە داوای لێبوردن دەکەین  بۆ هەر نیگەرانییەک کە بەهۆی ئەم دۆخەوە تێدانتا درووست بووبێت.  لەسەر ئەم بنەمایە بە بەخشندەییەوە داوای تێگەیشتنتان لێ دەکەین لە دۆخەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

له‌ئامەد بەزەبری هێز گردبونەوەیەکی داواکاریی ئازادکردنی ئۆجەلان بڵاوەپێدەکرێت

لەئامەد، پۆلیس ڕێپێوانێک کە لەلایەن لایەنگرانی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (DEM)وە ڕێکخرابوو بۆ داواکردنی ئازادکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *