به‌په‌له

کەجەکە: گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی نەرێنی و قبوڵنەکراون

کەجەکە گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەکەکە بە نەرێنی و قبوڵنەکراو ناودەبات و بە ئاوەژووکردنەوەی ڕاستییەکان و دژایەتیکردنی پڕۆسەی ئاشتی تۆمەتباری دەکات.

نێچیرڤان بارزانى چى وتووە ؟
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی مێری بڵاوکردەوە، کە رایگەیاندبوو، پەکەکە لەڕووی کردارییەوە پێچەوانەی داواکاریی و بانگەوازەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان کاردەکات.

“گوتەکانى قبوڵنەکراوە”
کەجەکە، گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی بە نەرێنی و قبوڵنەکراو ناودەبات و دەڵێت: “نێچیرڤان بارزانی راستییەکانی پێچەوانەکردەوە و گوتەکانی دژایەتیی چارەسەر دەکەن”.

گوزارشتە لە بۆچوونى تورکیا
لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبارکراوە کە لەرێگەی گوتەکانییەوە گوزارشتی لە بۆچوونەکانی تورکیا کردووە و تیایدا هاتووە: “هەڵەیەکی گەورەیە نێچیرڤان بارزانی واینیشان بدات ناکۆکی لەنێوان پەکەکە و ئۆجەلاندا هەیە”.

لێدوانەکە پەیوەندى بە سەردانى تورکیاوەیە
کەجەکە، لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی دەبەستێتەوە بە سەردانەکەی بۆ تورکیا و دەڵێت: “ئەو دەتوانێت پەیوەندیی لەگەڵ تورکیادا هەبێت، ئەوەش دۆخێکی مانادارە کە بەرلە سەردانەکەی بۆ تورکیا ئەم لێدوانە نەرێنیەی بڵاوکردەوە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیداری مێری لە شاری هەولێر رۆژی چوارشەممە گوتی، “پەکەکە ئەو داواکارییانەی سەرۆک ئۆجەلان لە رێکخراوەکەی کردووە، جێبەجێی ناکات”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *