ڕیم ئەلعەبالی ڕادۆڤان، لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کرا.
ڕیم ئەلعەبالی، بە میدیاکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە، ئەو بە ڕەچەڵەک سەر بە پێکهاتەی کرستیانەکانی عێراقە و لە هەشتاکان باوکی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دژ بە ڕژێمی سەددام حوسێن خەباتی کردووە.
ئەلعەبالی، لە ساڵی 1990 لە شاری مۆسکۆ لە دایک بووە، سیاسەتمەداری ئەڵمانی و ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانە. دایک و باوکی لە ساڵی 1996 وەک پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیا.
ئەو کچە، سیاسەتمەدارێکی دیاری پارتی سۆشیال دیموکراتە و پێشتر پۆستی ئەندامی پەرلەمان و وەزیری دەوڵەتی هەبووە و لە حکوومەتی نوێشدا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کراوە.
میدیای ئەڵمانیا بە بایەخەوە باس لە دەستنیشانکردنی ئەلعەبالی وەک وەزیر دەکەن و نووسیویانە “لە پەنابەرییەوە بۆ وەزیری.”
قەندیل پرێس