به‌گوێره‌ی میدیای سوریی، ڕوسیا‌و ئیسرائیل لێكتێگه‌یشتنێكیان واژۆكردوه سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازیی بۆ عه‌له‌ویه‌كان هاوشێوه‌ی دروزه‌كان، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوریا به‌چه‌كدارانی نزیك له‌توركیا خۆیان كۆكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری پێكدادانێكی قورس هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ڕوسیا‌و ئیسرائیل له‌یه‌كتر نزیكبونه‌ته‌وه‌و لێكتێگه‌یشتنێكیان واژۆكردوه بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی سەربازیی لەکەناراوەکانی سوریا، هاوشێوەی ئەزمونی سوه‌یدا.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه، حکومەتی سوریا، بەچەکدارانی بیانی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتیدەکرێن، بونی خۆی بەهێزترکردوە له‌و ناوچانه‌و ئه‌گه‌ری پێكدادانی قورس هه‌یه.
به‌بۆچونی چاودێران، ئەو هەنگاوانە ترس لەئەگەری کۆمەڵکوژی دژی عەلەوییەکان‌و شەپۆلی نوێی ئاوارەبون زیاتر ده‌كات.