پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە کاردانەوە بە گردبوونەوەکانی تەورێز و ئورمیە و وتنەوەی درووشمی ئیستفزازی لەلایەن کۆمەڵێک کورد و تورکەوە لە دژی یەکتر، شیکارییەکی سیاسیی بڵاوکردەوە:
پەژاک: بەرامبەر بە هەوڵی گرووپگەلی شاراوە بۆ دروستکردنی درز و ناکۆکی لە نێوان کورد و تورکدا هۆشداریی دا
پەژاک: ئەو درووشمە ئیستفزازیانەی ئەم دواییە لە تەورێز و ئورمیە دەرئەنجامی دەستێوەردانی حکوومەتە
پەژاک: لێکدابڕانی نەتەوەکان و درزخستنە نێوانیان، لەگەڵ ڕۆحی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، و پێکەوە ژیانی مێژوویی گەلان لە ناکۆکیدایە
پەژاک: سیستەمی حوکمڕانیی ئێران بە سیاسەتی دووبەرەکی، هەژموونی ناوەندگەرایانەی خۆی پاراستووە
پەژاک: گەلانی کورد و تورک بە درێژایی مێژوو بە پێکەوەژیان و ئاڵوگۆڕی کولتووری، ئاشتی کۆمەڵایەتییان خوڵقاندووە
پەژاک: ناسیۆنالیزمی توندئاژۆ و بیرۆکەی توندڕەوی فاشیستەکان تەنیا شەڕ و وێرانکاری و دوژمنایەتیی هەمیشەیی لێ دەکەوێتەوە
پەژاک: هەر سەرکەوتنێک لەسەر ڕێگای ناسیۆنالیزمی کوێر، سەرکەوتنی ئێپیرۆسە (Pyrrhic Victory)؛ ئەو سەرکەوتنەی کە باجەکەی لە دەستکەوتەکەی قورسترە
پەژاک: قەیرانەکانی ئێستای ئێران، یەکگرتوویی و پێکەوەبوونی گەلانی کردووە بە پێویستییەک
پەژاک: حکوومەت و هێزە بەکرێگیراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە لە یەکگرتوویی کورد و تورک دەترسن
پەژاک: ئێمە بە پشتبەستن بە فەلسەفەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک دژی سنووری ئیتنیکی و کولتووریین
پەژاک: ئێمە دژی سیاسەتی “یەک نەتەوە، یەک ئاڵا، یەک مێژوو”ین و وەک مۆدێلی هەژموونگەرا دەیبینین
پەژاک: نابێت هیچ بزووتنەوەیەک بە پرۆڤۆکاسیۆنی ناسیۆنالیستی ژیانی دیموکراتیکی گەلان بنپێ بخات
پەژاک: ئەو گردبوونەوانەی زیان بە یەکڕیزیی گەلانی کورد و تورک دەگەیەنن، خزمەت بە ئامانجەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران دەکەن
پەژاک: یەکڕیزیی سیاسی و دیموکراتیک تاکە ڕێگای ڕزگاربوونی گەلانی کورد و تورکە لە ستەم و چەوساندنەوە
قەندیل پرێس